ئەو ئاوەی سەری سپی کردم“ هۆنراوەی: حەکیم  میرزا

0

ئەو ئاوەی سەری سپی کردم“

 

هۆنراوەی: حەکیم  میرزا

 

شتێك لەگەڵما دەڕوات و

دەستی خستۆتە ناودەستمەوە

لەمبەرەوە بۆئەو بەر ڕامدەكێشێت

لەكۆڵم نابێتەوەو ئەڵێت وەرە باڕەنگی

تابوتێكی زیرەیت بۆهەڵبژێرم

وەرەو بالەم ئاوە نازدارەت هەڵكێشم

ئاخر هەموو تەڕبونێك تەڕبون نیە

ئەتوانم ئەوەنەت تەڕكەم

تەڕبون  ئیرەیی لەئاو بكات

 

ئەم ئاوە سەری سپی كردم

ئێتر وەك ئەوسا قسەم لەگەڵ درەختەكاندا بۆناكرێت

دڵخۆشی ماسیەكی دڵشكاوم بۆنادرێتەوە

دەستم ناگاتە ناوچەوانی سێبەرە تۆراوەكەم و

خۆم لەخۆم بۆجیاناكرێتەوە

 

شتێك سەری پڕكردوم

لەجوكە جوكی باو بۆران

نەئەوەتە بخەوم نەئەوەتە خەبەرم بێتەوە

دڵم زۆر پڕە

پڕە لە بۆڵە بۆڵی دراوسێكانم

لەسەرە تاتكێیی ئەوبەری كچەكانی

سەركانی

ئەو ئاوە سەری سپیكردم

بەزۆر دەستی پێ خستمە بەرباخەڵی خۆم

بەزۆر بەسەر خۆمیا ڕژاندم

 

ئەو دەریایە بێتاقەتی كردوم

میلی ئەو كاتژمێرە چاوی بڕیوەتە چاوم و

نایەڵێت شتێك لەسەر ماتی خۆم بنوسم

ئەم ماتییە میلی لەسەر بێدەنگیم هێناوەتەوەو

درواسێكانم لەدرزی دەرگاكانەوە تەماشام دەكەن

 

قسەم بۆناكرێت

ئەڵێی مردویەكی بەدبەختم

هیچ كەسێك چارەی ناوێم

ئەو دەرگایە هەر نەكرایەوە

كەسێك قومێك ئاوی نەدامێ و

نەیوت لێرە سەرخەوێك بشكێنە

ئیتر درەختەكان نادوێنم

بەباناڵێم خوا قوەتتباو ئەوەخێرە بەبێ جانتا بۆكوێ دەچیت

 

شتێك لەگەڵما دەڕوات

لەگەڵما دەخەوێت لەگەڵما دەگری

بەڵام كەتوڕە دەبێت

پێم ئەڵێت سەیرە بەرگەی ئەم هەموو تەنیاییە دەگریت

ئەو ئاوە سەری سپی كردم

بێدەنگی درەختەكان پەتی سێدارەم بۆ هەڵدەخەن

ماتی كانیەكان بەرد لەسەر سنگم دەشكێنن

 

خۆمم بۆنابرێتەوە ئەوبەر

زنجیری پانتۆڵەم بۆداناخرێت

فیشەكێكم بۆنانرێت بەسەری خۆمەوە

شەستو چوار ساڵە چاوەڕوانی

بارانێكم هەرنەباری

ئەو ئاوە شێتی كردم

………….

Leave A Reply

Your email address will not be published.