چەند کورتیلە شیعری/ خالیدبایەزیدی (دلیر)

0

چەند کورتیلە شیعری/ خالیدبایەزیدی (دلیر)

 

1-

جەستەی کریکار

لە کوی بنیژن

لە کاتێکدا

گورستانیش بە سەرمایەدار

فروشراوە

2-

کرێکارێک

لە بینایەک

کەوتە خوار

لەو ڕوژەوە

هەناسەی منالیکی هەژار

پربووە لە

هەوری بارانی بە هار

3-

چ قیزەونە ژیان

کاتێک کە دەبێ

ژیانی ئە مڕۆ و سبەی

بوو پارووی نانێک

بە تاڵان بفروشیت

4-

کەس

بە خوشییەکانم

رازی نییە

جگە بە مەرگم نەبی

ئای مەرگ لە کوی؟!

5-

لە نێوان

خواو ئینسان

درۆیەک هەیە

ستاندنەوەی خۆشییەکان

بوو چونە بە هەشتیکی خەیالی

6-

کرێکار

تەڵە

بۆ نان دەنێتەوە

لە جیهانێکی

پر لە گورگ و شێرو پڵنگدا

7-

بە گومانم!

چون ژیان گەمەیە

بە هەشت و حۆریش

گەمەیەکی راستەقینەیە

**********

Leave A Reply

Your email address will not be published.