تەزویرکردنی  مێژوو لادان لە ئەتەکێتی حوکم ڕانی.. نووسینی: پارێزەر ڕۆژنامەنووس/ سروش هەڵەبجەیی

0

تەزویرکردنی  مێژوو لادان لە ئەتەکێتی حوکم ڕانی..

نووسینی: پارێزەر ڕۆژنامەنووس/ سروش هەڵەبجەیی

 گەربڕۆین‌ لاپەڕەی مێژوی شارسیتانیەتی حوکم و دەستەڵاتی حوکمڕانی وڵاتان بخوێنێنەوە، دەکرێت خاڵ بەندی بۆسێ قۆناغی جیاواز بکەین:

  قۆناغی یەکەم/ لەقۆناخی بەڕێوبردن، حوکمی دەستەڵاتی خوداوەندانی حوکمڕانیدا لەکاتی میوانەکان سەردانیی پاشاکانیان دەکرد میوانەکانیان دەبردە بەردەم خوداوەندەکان کە پەیکەری مەزن بونو قوربانیان دەکرد باسی مێژوییان بۆ میوانەکە دەکرد لەڕێگەی ڕاوێژکارێ تایبەتەوە وەمیوانەکەش وەک ڕێزێک قوربانیەکی یاخود دیاریەکی پێشکەش دەکرد  بەخواوەندی مەملەکەت ..

 قوناغی دوەم/ کەمێک جیاوازترو پێشکەوتوتربو میوانە کە دەهات دوای سەردانی خوداوندەکان دەیان بردنە شوێنەواری پاڵەوان بازیوو شوێنی جەنگاوەرانی ڕاستەقینە ئەمەش ووردەوردە گۆڕا تا سەردەمی شانشینەکانی جەنگە گەورەکان هات بەم شێوە میوانداری شیاوی سەرۆکی وڵاتان دەکراو بارودۆخی ئابوری و سیاسی کۆمەڵایەتی ڕەچاو دەکرا وە خەڵکی تایبەتمەندیان دادەنا بزانن نێراوەکان جاسوس و  مخابەراتیان لەگەڵە یان نا نەکا بەرژەوەندی وڵات لەدوای ئەم سەردانە بکەوێتە مەترسی! …

 قوناغی سێێهەم/ دەستی پێکرد لە دوای جەنگی ڕاستو ڕاست بەرژەوەندی ئازادکردنی وڵاتان شۆڕشی نیشتمانی میوانەکانیان دەبردە یەکەم مۆمێنیتی شەهیدانی قوربانی  ئازادیخوازانی  وڵاتەکەیانوو سەرۆکی میوانیش چەپکە گوڵی ڕێزی دادەنا بۆ گۆڕی شەهیدانی ڕزگاریخوازو قوربانیانی وڵات ئەمە لەدوای بوە کەلتورێکی جیهانی بەردەوام ئارایش دەکرا ساڵ بەساڵ جوانترو ڕێوو ڕەسمی تایبەتی لەخۆی دەگرت. نیشانەی خەباتی وڵات بوو،  وە قۆناغی شۆڕشی فیداکاری و قوربانیدان بەردەوام بوو.  مۆمێنتی شەهیدانی هەر وڵاتێک بویە ڕەمزێک بۆ نەتەوەو ونیشتمان و ڕەمزێکی مێژووی  وە سەرچاوەی هێزی داهاتوو  سەردانی کڕدنی سەرۆکی هەر وڵاتێک بۆ مۆمێنتی شەهیدان لە پێشینەی هەرشتێکە ئەمە بوتە ئەتەکێتی جیهانی.. لە هەمو جیهاندا پەیڕەو دەکرێت. لەم ڕون کردنەوەیدا دەمەوێت بڵێم ئایا سیستەمی حوکمڕانی کورد بۆکوێ؟ چی لەم ئەتەکێتە شارەزایەو چی دەکات؟ ئایا خوێندنەوی مێژویی هەبوە بۆ ناساندنی شەهیدانی قوربانی و فیداکارانی نیشتمانەکەی؟ ئایا چەند ئەتوانێ ئەم مێژوە بەگوێێ میواناندا بچپێێنێ؟ چەند لەگەڵ هەنگاوی شارستانی جیهاندا  هەنگاوی ناوە؟ ئەوەی جێی داخە کورد!! بە درێژای 100ساڵ خوێن ڕشتن وئەنفال و کیماباران نەبوەتە دەوڵەت و نەبووەتە خاوەن ئەزمونی ئەتەکێتی جیهان،  جگە لەوەی خەریکی دزینی مێژووی ڕاستەقینەن دەیانەوێت مێژوی ستەم و چەواشەکاری دەستەڵاتداری خۆیان بسەپێێنن دەستەڵاتی خێڵەکی و بنەماڵەیی بەگوێ نەوەی داهاتودا بدەن کەخۆیان یەکەمین و  کۆتا هەمیینن.  وێڕای شاردنەوەی  هەموو نادادپەروەریەکانیان.

 ئەوەی لێرەدا باسی دەکەم هاتنی سەرۆکی فەڕەنسا هاتنێکی مێژوییە! ئەوەی نیگەرانییە ئەتەکێتی دەوڵەتداری و  سیاسەتداریان هیچ نییە. لەبری ئەوەی ئەم سەرۆکەی کە وڵاتەکەی دەستی سورە بەخوێنی (سێ ژنە شۆڕشگێڕێ قارەمانی) کوردوە لە ڕابردوشدا وڵاتەکەی (دایکی هاوپەیمانی ساییکس) بیکۆیە نەیان توانی وێنەی ئازاری ڕاستەقینەی میلەتی کوردیان پیشان بدەن و بیهێنە مۆینتی هەڵەبجە وەک ئەتەکێتێکی دەوڵەتداری پێ بڵێێن  ئەمە ئەنجامی  تەقسیمی وڵاتەکەمانە. ئەم ئەرکەیان لەبیرچوو  لەکاتێکدا، شەنگالیان فرۆشت و، لەچەندین جەنگا هەڵهاتن بە پارەی  ئەم نیشتمانە دزراوە بەدیاری گرانبەها بەڕێیان کرد.  پەردەیان خستە سەر هەمو هەڵەکانیان و  سسیتەمە دیکتاتۆریەکەی بەڕێوبردنیان دزینی سەروەت و سامانی میللەت.. قوفڵکردنی دەنگی ئازاد. بەسی ساڵ حوکمڕانی نەیان توانی  پێشەنگی بکەن  جگە لە هەراج کردنی نیشتمان و دزینی داهاتی ژێر زەوی و  سەر زەوین. بەم شێوە بەدزینی مێژوو بۆ نەوەی داهاتوو  چەواشەکاری بێ شەرمانەیان بەردەوامە. فڕۆشتنی نیشتمان خوێنی شەهیدان کەچی خۆیان پێ پاڵەوانی ڕاسەقینەیە، لەکاتێکدا کێشەی ناوچەکانی مادەی  140 لێفەیەکی  بەسەردا دراوە  لەسەر سستەمی  ڕۆژگاردا. ئەمە جێگەی ئەوپەڕی نیگەرانییە… پێویستە میللەت لێ وریا بێتەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.