کۆبونەوەیەکی نارەزایەتی بەدژی زیاد بوونی کوشتنی ژنان

0

کۆبونەوەیەکی نارەزایەتی بەدژی زیاد بوونی کوشتنی ژنان

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمی و نافەرمیەکانی هەرێمی کوردستان، ئاماری کوشتنی ژنان، روو لەهەڵکشانە. بەمەبەستی نارەزایەتی دەربرین بەرووی ئەم دیاردە شەرماوەرەدا، ١٢ ئەم مانگە، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، کۆبونەوەیەکی نارەزایەتیان لەبەردەم دادگای سلێمانی سازدا، بە دژی زۆربوون و پەرەسەندنی رۆژبەرۆژی زیاتری توندوتیژی و کوشتنی ژنان بەتایبەتی کوشتن لە ژێر ناوی شەرەف پاریزیدا!! هەر لەم کۆبونەوەیەدا یاداشتێکی نارەزایەتیان ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە!! و ئەنجومەنی دادوەری کردووە…  بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان بۆ روبەورووبونەوەی ئەم دیاردە شەرماوەرو تۆقێنەرە، پێویستی بە وەریخستنی بزوتنەوەیەکی فروانی کۆمەڵایەتی هەیە، تا سەرجەم یاساو رێسا دژە ژنە کۆنەپەرست و پر هەڵاوردان و سەرچاوەگرتوو لە شەرعەت و ئیسلام، توڕ بدات و یاساو رێسای مۆدێرن و شارستانی بخاتە جێگای… رابەران و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان نابێ هیچ خۆشباوەرەیەکیان بەوە هەبێت… کە دەسەڵاتی دژە ژن و پیاوسالاری کوردی بە ئاسانی و تەنها لەریگای یاداشت و نامەی نارەزایەتیەوە، کارێکی ئیجابی بکەن… پێویستە ئەم دەسەڵاتە بە بزوتنەوەی فراوانی جەماوەری و دژە پیاوسالاری، بخرێتە ژێر گوشاری و هاوکات لە ئاستی دنیادا، ریسوابکرێت و تاوانەکانی دژ بەژنان لەکوردستان وەکو جینۆساید، تۆمار بکرێت.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.