بەسەدان سایەقی گواستنەوەی نەوت دەردەکرێن…

0

بەسەدان سایەقی گواستنەوەی نەوت دەردەکرێن…

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، زیاتر لە ٣٠٠ سایەقی گواستنەوەی نەوت لەلایەن بەڕێوەبەری کیڵگەی نەوتی عەین زالە، لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن… پاساو بۆ دەرکردنی ئەم سایەقانە ئەوەیە کە زانیاری لەسەر ئەم کیڵگەیە، دزەی کردۆتە دەرەوە و نهینی کارگەکە و چۆنیەتی دەرهێنانی نەوت و بڕی ئەو نەوت و تانکەرانەی کە نەوت دەگوازنەوە، ئاشکرا بووە… ئەو سایەقانە زیاتر لە دووساڵە لەو کیڵگە نەوتیانە کاردەکەن و رۆژانە خەریکی گواستنەوەی نەوتن… شایانی باسە ئەم کیڵگە نەوتیانە پێش هاتنی داعش لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە سەرپەرشتی دەکرا… لەگەڵ هاتنی داعش و دروستبوونی بۆشایی دەسەڵات لەو ناوچەیە… هیزی پێشمەرگە کۆنترۆڵی ئەم کیڵگە نەوتیانەیان دەست بەسەردا گرت و بەڵام بەپێچەوانەی حکومەتی عێراقەوە قارەمانەکانی کوردایەتی کەوتنە تاڵانکردنی و هاتنی داعش بوو بەو خێرو بەرەکەتەی داهاتی ئەم کێڵگەیەش لوش بدەن…  داهاتی ئەو کیڵگە نەوتیانە لەوکاتەوەی پێشمەرگە کۆنترۆڵی کردووە، لەلایەن چەند بەرپرسێکی حزبییەوە تاڵاندەکرێت و تەنانەت ناچیتە خانەی دزی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە!!

Leave A Reply

Your email address will not be published.