خۆپیشاندانی خۆشه‌ویستی لەستۆکهۆڵم بەیانی “مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە” دەکاتەوە .

0

خۆپیشاندانی خۆشه‌ویستی لەستۆکهۆڵم بەیانی “مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەیە” دەکاتەوە . 

بەدوای کردەوە تیرۆرستیەکەی رۆژی هەینی بەرواری ٧/٤/٢٠١٧ شاری ستۆکهۆڵم، کە چوار کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی پانزە کەس بریندار بوون…  رۆژی یەک شەمە بەرواری ٩/٤/٢٠١٧خەڵکی شاری ستۆکهۆڵم لە ژێر ناوی خۆپیشاندانی خۆشەویستیدا، هاوخەمییان بۆ قوربانیەکانی دەستی تیرۆریزمی ئیسلامی و داعشی… دەربرێ… لە مەراسیمێکی جەماوەری و پڕ شکۆیی شایستەدا… بە دەیان هەزار کەس بێ گوێدانە زمان و نەتەوەو رەگەزو ژن و پیاو… لەدەوری یەک کۆبونەوەو بەگوڵ باران کردنی شوێنی روداوەکە، و شەقامەکان، رێزیان لە قوربانیەکان گرت و هاوخەمی خۆیان بۆ کەس و کارو ئازیزانی قوربانیەکان دەربڕی… بەمەش جارێکی تر خەڵکی  مۆدیرنی سوید نیشانیاندا… چەندە خەمی ئینسان و ئینسانیەت لایان بەهایی هەیە لە پێشی پێشی هەموو ناسنامەیەکی ترەوەیە… خەڵکی سویدا نیشانیاندا مرۆف بەنرخترین سەرمایەیە… وە بەکردەوەی جەماوەری بە لەدەوری یەک کۆبونەوە، ئەم کردەوە چەپەڵ تیرۆریستیەیان، ئیدانە کرد. هاوکات دەبێ بڵێین هەر هاتنە مەیدانی ئەم هیزە جەماوەریەشە دەتوانێ دەستی تیرۆر و تۆقاندن ببرێت، نەک کردنەوەی مزگەوت و ئیمتیازدان بە ئیسلامیەکان و کۆمەککردن بە دەزگا جۆراو جۆرەکانیان، لەژێر ناوی قبوڵکردنی فرە کەلتوری!!دا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.