0

زانکۆی گەرمیان… حجاب و مەقنەعە، کێشە نییە، ستریج و تەنوەری کورت مەپۆشن!!

کۆلیژی زمان و زانستە مرۆڤایەتیەکانی خانەقین، کەسەر بە زانکۆ گەرمیانە، لە نوسراوەیەکی فەرمیدا، ئاگاداریینامەیەک ئاراستەی خوێنکارەکانی دەکات دەڵێت” بۆ پاراستنی شیرازەی جوانی ژینگەی زانکۆیی، داوا لەسەرجەم خوێندکاران دەکەین جل وبەرگی نەشیاو بەتایبەتی( سترێجی کورت و تەسک) لەبەر نەکرێت”

سەیرە، بەرێوەبەرانی کۆلیژی زمان و زانستە مرۆفایەتیەکان و بەرپرسانی زانکۆی گەرمیان… حجابی ئیسلامی کە رەمزو سنبولی ئیسلامی سیاسییە، کە داعش و قاعیدو بۆکۆحەرام و… دەرهاویشتەی ئەم ئیسلامەیە… بەتیکدانی شیرازەی جوانی ژینگەی زانکۆ نازانێت، کەچی جلێکی نۆرماڵ کە مۆری رەمزی هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی پێوەنییە… بە تیکدانی شیرازەی جوانی ژینگەی زانکۆ دەزانیت و داوا دەکات لەبەر نەکرێت… ئەم بەرپرسانە کە لەراستیدا مەلای کۆنەپەرست و کادری قین لەدڵی زانکۆ و جوانی و زانستن، دەبێ لەلایەن خوێندکارانی زانکۆ و مامۆستایان و بەرەی پێشکەوتنخوازی ناوچەکەوە ریسوا بکرێن و ئەم ئاگادارینامە بکێشنەوە و داوای لێبوردن بکەن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.