چهند کورته شیعر …
1
چوون خەم و پەژارە
وڵاتمی داگیرکرد
دەسوری داکوو
دڵخۆشیان خەسان.
2
لە دووری تۆ
کراسەکەم
تیتۆڵیکە سپی
سێ پەلە،
پێچراو بە دوراندوری جەنازەم.
3
ئەمە مەراقی منه،
گەشەوبوونی من دەس پێ دەکات
خونچەکانی
مەرگ و نەبوون دەم دانەوە ئەبێت.
4
لە چاوهکانت
هێندیک وشە پەنای گرتووە
ئەگەر شیعر نەبەن،
دهبنە باران!
5
زۆر مەرگ
ڕێگاکەمیان گرتووە!
لە ئەنفالەوە
هەتا
نەبینینی تۆ!
6
من لە جەنگی ژیان دا
جگە لە تەنیایی تەواو
و مەرگی تەواونەکراو
هاوسەنگەرێکی ترم نەبوو.
7
وا مەزانە
دونیا دەمێنێتەوە،
مەگەر تۆ بۆ من،
مایتەوە؟!
8
ئێمە فەرهادی شاخکەنمان نەبینی
بەڵام
فەرهادی کۆڵبەرمان بینی
ئەوەی
لەبەر پارووە نانێک
سفرەی گیانی
خستبووە سەر کۆڵ.
9
دەپشکم و دەپشکم
بەدوای کەمێک بەختەوەری دا
لەناو سەتڵە زبڵەکانی
دەوڵەمەندە ناخۆشەکاندا…
زانا کوردستانی