تراژیدیای فرەژنی و میرات لە ئیسلامدا…نووسینی: د. سالار باسیرە
كه‌م نین ئه‌و مه‌لا و “زانا ئاینیانه‌ی” وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ عیراق و سوریا‌و هاوشیوه‌كانی و ده‌لین ژماره‌ی ئافرتان و قه‌یره كج زۆرتره‌و كێشه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه پیاوێك ببێته خاوه‌نی چه‌ندین ژن له‌بری ئه‌وه‌ی ببنه له‌ش فرۆش. خۆ له زۆربه‌ی ولاته ئیسلامیه‌كان رێژه‌ی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به پیاو زۆر جیاواز نیه‌و كه‌چی شه‌رع فره ژنی داناوه بۆ پیاو، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و پیاوانه‌یه كه خاوه‌ن پاره‌و سامانن، به‌لام هه‌ژاره‌كان زۆربه‌ی جار توانای خواستنی ته‌نیا یه‌ك ژنیشیان نیه‌و ده‌بێت ژیانیان له چاوه‌رِوانیدا به‌سه‌ر به‌رن، بۆ ئه‌وه ده‌لێن چی؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و كۆمه‌لگایانه چی ده‌لێن ئه‌گه‌ر رێژه‌ی پیاو تێیاندا زۆرتر بێت له ئافره‌ت.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ژن له ئیسلام و له قورئاندا: (باری كه‌سێتی و مافه‌كانی ژنان له شه‌ریعه‌و قورئاندا) لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌یه‌ك به باری كه‌سێتی و “مافه‌كانی” ژن ئه‌ده‌م كه ئیسلامیه‌كان شانازی به پراكتیزه كردنیه‌وه ده‌كه‌ن: له سوره‌تی النسا‌و 34 هاتوه: … “پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه، ئافره‌تانی ژیر‌و دیندارو گونجاو هه‌میشه گوێرِایه‌لی مێرده‌كانیان ده‌بن … ئه‌و ئافره‌تانه‌ش سه‌ركه‌شی و سه‌رپێچی بكه‌ن … له ناو جێگادا پشتیان تێبكه‌ن ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو (لێیان بده‌ن) … تاد.” به‌لێ پێغه‌مبه‌ری موسولمانان به‌م یاسا‌و شه‌ریعه‌ته موسولَمانانی فێری لێدانی ژن كرد.
سوره‌ی النسا‌و 15: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه زینا ده‌كه‌ن ئه‌وه چوار شایه‌تیان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن جا ئه‌گه‌ر شایه‌تییاندا، ئێوه له مال به‌ندیان بكه‌ن تا مردن یه‌خه‌یان پێده‌گرێت …” به‌لام بۆ پیاو باسی به‌ندكردن و زیندانیی تێدا نیه ئه‌گه‌ر هه‌ر خیانه‌تێكی هاوسه‌رگیریی بكات.
ئایا رِاستگۆیی و بێلایه‌نی ئه‌و شاهێدانه ده‌بێت له كوێدا بێت؟ چاره‌سه‌ری ئه‌م دیاردانه پێویستیی به یاسای مه‌ده‌نی و شارستانی و لێكۆلینه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه (یاسای ته‌ندروست) نه‌ك به‌و شێوه هه‌رِه‌مه‌كیه‌ی له‌و سوره‌تانه‌ی قورئاندا هاتوون، ئه‌گه‌ر وابێت كه‌واته ئه‌و سزایه ده‌بێت بۆ پیاویش بێت. ته‌نانه‌ت ژن به نیوه‌ی پیاو حیساب ده‌كرێت له ئیسلامدا بۆ گه‌واهی و شایه‌تیدانیش. ئه‌وه چ سوكایه‌تی و ناهه‌قیه‌كه به ژن كراوه له‌م ئاینه‌دا.
له سوره‌تێكی تری النسا‌و 24 هاتوه: “پیاوان به‌هۆی مال و داراییانه‌وه بۆیان هه‌یه هه‌تا چوار ژن بهێنن و گوناهیش نیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون …”. لێره‌دا به رِوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوان به حوكمی پاره ده‌توانن به ناوی شه‌رع و ئاینی ئیسلامه‌وه له‌گه‌ل چوار ئافره‌تدا كاری سێكسی بكه‌ن و به ئاره‌زوی خۆیان به‌سه‌ریانه‌وه بنیشنه‌وه، كه‌چی له سوره‌تی النسا‌و 40 نوسراوه “به‌رِاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقالێك سته‌م له ئاده‌میزاد ناكات”. لێره‌دا عه‌داله‌تیی خودا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. 72 حۆریه‌كه‌ی ئه‌و دونیاش هه‌ر بۆ پیاوه‌و گوایه ژنانی خاوێنیشیان ئه‌ده‌نێ و له‌وێش هه‌ر پیاو ده‌مرِاستی ئافره‌ت ده‌بێت… لێره‌دا ماف ته‌نها بۆ پیاوه‌و وه‌ك ده‌بینین سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر پیاو بوون. زۆرێك له ئافره‌تان به‌هۆی خراپی باری داراییانه‌وه‌و بۆ بژێوی ژیانیان یان خۆیان و منداله‌كانیان و باری چه‌وتی كۆمه‌لایه‌تییان به‌ناچاری خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌و جۆره پیاوانه كه ببنه ژنی دوه‌م یان سێیه‌م و چواره‌م …
ئه‌م دیارده قێزه‌ونه‌ی له شه‌ریعه‌ی ئیسلامدا هه‌یه له ولاته دیموكرات و پێشكه‌وتوه‌كان به هۆی ده‌وله‌تی سۆشیه‌ل چاره‌سه‌ر كراوه سیسته‌می سۆشیه‌ل و زه‌مانی كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه بۆ دایكان و بۆ بێكاران به گشتی به ئافره‌تانیشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك، هیچ ئافره‌تێك ناچاری برسیه‌تی و له‌ش فرۆشی نه‌بێت، دیارده‌ی ده‌وله‌تی سۆشیه‌ل كه له ده‌وله‌ته ئیسلامیه‌كاندا نیه. چ ئافره‌تێك به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی دوچاری ئه‌و جۆره چاره‌نوسه بێته‌وه‌و به ئاره‌زووی خۆی رِه‌زامه‌ند بێت ببێته ژنی دوه‌م، یان سێیه‌م، یان چواره‌می پیاوێك ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه نه‌بوبێت. ئایا بۆچوونی پیاوان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل چه‌ند پیاوێكدا بكات؟ فره ژنی له پایه‌و كه‌سایه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ش دێنێته خوارێ. له ئایه‌تی 51 ی سوره‌تی ئه‌حزاب هاتوه “… پێویست ناكات بۆ چوونه لای ژنه‌كانت نۆبه بگریت. هه‌ر كامیانت ویست بچۆ لای و هه‌ر كامیانت نه‌ویست گوێی مه‌ده‌رێ. رِه‌خنه‌ت له‌سه‌ر نیه‌و ئازادیت و ده‌سه‌لاتی ته‌واوت هه‌یه له جێهێشتنیانداو بۆ ئه‌وانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه باشه. خودا ئاگای له ئاره‌زوه رِه‌واو رِاسته‌قینه‌كانت هه‌یه”. ئایا خوێندنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان چیه بۆ ئه‌وه؟
هه‌روه‌ها له سوره‌تی النسا‌و 11 له میراتدا به‌شی نێرینه‌كان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یه. له دابه‌ش كردنه‌كانی تری میراتیی ناو ئه‌ندامانی خێزان و خزماندا هه‌ر ئافره‌ت زه‌ره‌ره‌و مه‌نده، ته‌نانه‌ت مافی كابانی مالَیش به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش له یه‌كێك له سوره‌ته‌كانی شه‌ریعه هاتوه “ئه‌گه‌ر پیاوێك حه‌ز به‌وه بكات له‌گه‌ل ژنه‌كه‌ی بچێته جێگاوه‌و ئه‌گه‌ر ژنه‌كه رِه‌تی بكاته‌وه ئه‌وا فریشته‌كان له‌عنه‌تی ده‌كه‌ن…”. ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌و سوره‌تانه‌ی نوسیوه دیاره له به‌رژه‌وه‌ندی پیاو نوسویه‌تی. ئافره‌ت له‌م یاسا ئیسلامیه‌دا نه‌ك ته‌نیا مرۆڤی پله سێشه، هیچی تریش نیه جگه له ئۆبجه‌كتێك به تایبه‌ت بۆ پیاو، جۆرێكه له كۆیلایه‌تی به ناوی شه‌رعی ئیسلامیه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه جگه له بێرێزی و سوكایه‌تی به ژن له ئیسلامداو شكاندنی كه‌رامه‌ت و باری كه‌سێتییان هیچیتر نیه. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و “مافانه‌یه” ئیسلام بۆ كۆمه‌لَگا داوای ده‌كات هه‌رگیز ناكرێ مه‌منونی ئیسلام بین. له مه‌زهه‌بی شێعه‌شدا وه‌ك مه‌زهه‌بێكی سه‌ره‌كی نێو ئیسلام سیغه كردن هه‌یه كه هیچیتر نیه جگه له شوێنی له‌شفرۆشیه‌كەی. كراوه.
به هیوام چیتر ئافره‌تان شۆرشێكی فكری و كۆمه‌لایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌م یاسا‌و دیارده قێزه‌ونانه‌دا بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی قسه‌ی مه‌لاكان و شه‌ریعه‌و په‌روه‌رده‌ی ئاینیه‌وه. ده‌زانم ئازادی و یه‌كسانی نرخی گرانه.
وه‌ك سه‌رچاوه بۆ ئایه‌ته‌كان / برِوانه ته‌فسیری ئاسان بۆ تێگه‌یشتنی قورئان.