عیشق لە تابلۆی رووتبونەوەت کریستینادا…نووسینی“ جەمال  نوری

0

ئەم  ڤیگەرە، کاری هونەریی کریستینا مەنزۆنییە، گەر وورد بینەوە لەم تابلۆ هونەریی یە، دەبینین هونەرمەند ڕەنگی ئاوی بەکارهێناوە بۆ وێناکردنی تابلۆکەی، سەبارەت بە ئاستی هونەریی و ئێستاتیکای جوانی و دەرخستنی کۆ دەمارەکانی هەریەک لە کوڕو کچی ناو تابلۆکە کە شێوەی وەستان و جوڵاندیان چیرۆکی لەئامێزگرتن و سۆزو ئەوین لەپشتی ئەو تابلۆیەوە دەبینرێ، هەڵبەتە هەموو ئەوانە لەڕێگای چاوەوە دەبینرێ، و هەست بەبوونی پۆترێتەکە دەکەین، واتە چاو وەک ئەندامێکی ئۆرگانی لە فەسلەجەی جەستەی مرۆڤدا  بەشێکی  گرنگی  لەمێژووی پۆترێت داگیرکردوە. چاو بەدرێژایی مێژووی پۆرتریەت، گرنگترین بەشی داگیرکردووە. چاو دیکومنتەیشنی کەسایەتی و مۆرکی ڕاستەوخۆی جیهانبینی کەبڕوای وایە وێنەکێش شیعرێکە چاو نوسیویەتی، داستانێکە نیگارکێش، بەڕەنگ و تۆنی ڕوناکی و هێڵەکان و خاڵەکان فیگۆرەکانی دەینەخشێنێت.

چاوم دیوە  پڕ ئاگر بووە، لێوان لێو لە جامی میهر بووە، پڕ نزاو پارانەوە بووە. چاوم دیوە گەشتنامەی ژیان بووە.. چاوم دیوە رۆحێکی ناسک و سەدان مۆمی تیا داگیرساوە. هەر یەک چاو بووە، تەنها یەک چاو، بەڵام سەربردەیی شکانی تیشکی ئومید و چارەنوسی بەدبەختی و کڵوڵی ئاوارەیی و دەربەدەریشی بەرجەستەکردۆتەوە. نیگار زمانێکی جیهانی کاریگەرتر لە مۆسیقا بووە، کێشە گەورەکانی ئینسانیەت، نەمری، بەختەوەری، ئازادی و یەکسانی، لە چاوی پۆرتریتەکاندا دەخوێنینەوە.

ئەو دەمانەی ئینسانەکان زۆر نزیکتر لە سروشتێکی پەتی و لەگیانەوەران ژیاون، وێنەی ئەوانیان بە دیقەتەوە کێشاوە، ئەو دەمانەی ئینسانەکان خۆیان وەک تێکەڵەیەک لەبوونی خودایی و ئینسانی و تامەزرویی نەمری بوون، نیگاری هاوبەشی خۆیان کێشاوە، تابلۆی توانەوە، کە لەوێنە گشتیەکەیدا لەئامێزگرتنی دوو کەسی عاشق و مەعشوقە  بەڕووتی، ڕووت بوونەوەی  ئیشق و لەئامێزگرتنی  هەموو هەستە باڵاکانی  دوو کەسی شەیدای یەک، بەدوو هێڵی تەریب بەیەک و پاشان  بەپێی ئاستی بەرز بوونی هۆرمۆنی حەزو ئارەزووە ئیرۆتیکیەکانیان هێدی  هێدی لەیەک نزیک دەبنەوە و دواجار دەبنە یەک یەک هێڵی  ئاسۆیی، ئەمەش  ئاسۆی چرۆکردنی هیواکانیانی تیا دەخوێنرێتەوە لەژیاندا.

گەر بەدیقەتەوە  تەماشای  ئەم تابلۆیە  بکەین، هەست بە جوڵاندنی هەستە ئیرۆتیکیەکانی کوڕو کچەکە دەکرێ، کە بە حەشمەتەوە توند یەکدیان لەئامێزی یەککردوە، بەرەو لووتکەو ترۆپکی ئۆرجازم دەڕۆن، لەڕاموسینی یەکدیدا  هەست بە هەڵمژینی شیلەی ڕۆحی یەکدیان دەکرێ.

کریستینا وەک هونەرمەندێکی فەرەنسی دەیەوێ چیرۆک ئیشقێک بگێڕێتەوە بۆمان، جودا لەچیرۆکەکانی لەمەڕ کۆمەڵگەی کوردی  کەتیایدا ئاشق و مەئشوق دەبنە  قوربانی چیرۆکی ئیشقەکەیان، واتە کۆتاییەکی تراژیدی بەجێ دەهێڵێ، بەڵام لەم چیرۆکەی کریستینادا فێرمان دەکات چۆن ئیشق بکەینە وانەیەکی ژیانی بۆ هەموو سەردەمەکان و تەمەنە جیاوازەکانی  مرۆڤ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.