بێدەربەستی و گەندەڵی لەبواری تەندروستیدا درێژەی هەیە…

0

گومان لەوەدانییە، سلکی تەندروستی لە هەرێمدا وەکو زوربەی کەرتەکانی تر، سەررێژە لە گەندەڵی و دزی و تاڵانی و لەوەش زیاتر ژیانی دەیان و سەدان و هەزارانی ئینسانی بێ وادە کێشاوە… راستی ئەم بۆچۆنە بەر لەوەی لە زمانی کەسوکاری قوربانیانی کەرتی تەندروستی دانی پیانرابێت، لەلایەن خودی میدیا و بەرپرسانی کەرتی تەندروستییەوە، دەیان جار دانی پیانراوە… نەبوونی دەرمان و پێداویستی تەندروستی تا. بەکارهێنانی دەرمانی ماوە بەسەرچوو، گرانی دەرمان و بازرگانی و قاچاخچێتی بەدەرمانەوە، تا دەگاتە بێ دەربەستی بەرپرسان وبەرامبەر بەو کەرتە هەستیارە، بەجۆرێکە کە گومانی لای خەڵکی کوردستان نەهێشتۆتەوە، کە ئەم کەرتەش وەکو هەموو بوارەکانی تر بەرەو وێرانەیی دەڕوات و هۆکاری سەرەکی ئەوەش چاوچنۆکی و بی دەربەستی دەسەڵاتی سیاسییە کە لەپێناو قازانجدا، لەلایەکەوە ئەو سلکەیان دەستبەسەردا گرتووەو لەلایەکی تریشەوە ویژدانی خۆیان لەبەرامبەر لێکەوتەکانی سلکی تەندروستیدا خەواندووە. لەدوا بەدواداچووندا کە تۆڕی هاوکاری تەندروستی بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بە دەوامی پزیشکانی پسپۆر و پزیشکی دەرمانساز لە سنوری تەندروستی سلێمانی دەکات، کە تیایدا نیشانی دەدات ئەم کەرتە نەک بە کارەکانی خۆی هەڵناستێت و بەڵکو لەزۆر حاڵەتدا کارەساتی بەدوای خۆیدا هێناوە… بۆ وردەکاری زیاتر لەخوارەوە بەدواداچوونی تۆری هاوکاری تەندروستی گشتی بخوێننەوە:

  دەوامی پزیشکانی پسپۆڕو پزیشکی دەرمان ساز لە سنوری تەندروستی سلێمانی.،..

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە وەک ڕۆژنامەوانێکی تەندروستی بە دواداچون دەکەین لە نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەکان لەسەر چۆنییەتی دەوامی پزیشکان لە ئەنجامی ئەو بەدوا داچونە دەرکەوت کە….

۱ـ لە ڕۆژدا پزیشکانی پسپۆر بە ئارەزوی خۆیان دەوام دەکەن لە نەخۆشخانەکان تەنها کاتێکی کەم دێنە نەخۆشخانە بۆ بینینی نەخۆشی عیادەکانیان .

۲ـ پزیشکی پسپۆڕ لە شەودا نامێنێتەوە لە نەخۆشخانە دەبێت بە تێل بانگی بکەیت بۆ حاڵەتی کت و پڕ هەنێک جاریش نایەن مقیم اقدمێک دەنێێرێت بۆ بینینی نەخۆش هەروەها پزیشکی ئێشکگری سۆنەر لە دوای دەوامەوە نەخۆشەکانی بۆ کۆدەکەنەوە کات ژمێر٨ بۆ ٩ ی شەو ئەگەر بێت یان نا ئەویش پزیشکێکی مقیم اقدمی سۆنەر دەنێرت ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک دەمێنێتەوە دوای ئەوە هەر نەخۆشێک هەبێت دە بێت تا ١٠ ی بەیانی چاوەڕێ بکات. ئەگەر حاڵەتی کتوپڕیش بێت کە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و مناڵ بوون بەردەوام حاڵەتی کتوپڕ هەیە بەداخەوە چەندین هاووڵاتی باجی ئەو حاڵەتانەی داوە.

۳ـ سەرەڕای بونی زیاتر لە هەزار دکتۆری دەرمانساز لە هیچ نەخۆشخانەیەک نییە دەرمانخانەکەی پزیشکی دەرمانساز دەرمان توزیع بکات تەنها پزیشکی دەرمان ساز بۆ ئیمزای طلبیە ی دەرمان بونی هەیە .

لەگەڵ بونی ژمارەیەکی زۆری پزیشکی سۆنەر، بەڵام چەند کاژێرێکی کەم دەوام دەکەن.

بەڕاستی لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر پزیشکی پسپۆڕ هەیە لە هەموو بوارەکاندا، بەڵام بونییان نییە لە دەوامدا تەنانەت کە بۆ سەفەریش بۆ دەرەوەی وڵات هیچ مۆڵەتێک وەرناگرن و کەسیش هیچ اجراتێک بەرامبەریان ناکات.

لە ئێستادا چەندین نەخۆشخانەو مەڵبەندی تەندروستی داخراون و ڕاوێژکاریەکانی ئێوارانیش وێران بووەو کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانیش لەلایەکی تر هەموو ئەمانە هاووڵاتی بێزار کردووە .

لەگەڵ لەکار کەوتنی ئامێرەکانی MRI و نەبوونی یان کەمی قەرەوێڵەی چاودێری و نەبونی زۆرێک لە پشکنینە تاقیگەیییەکان وای کردووە بازاڕی نەخۆشخانە تایبەتەکانی قەرەباڵغ و گرانی نرخ نەبونی چاودێری ئاستی تەندروستی بە شێوەیەکی ترسناک دابەزاندووە .

لێرەوە دەپرسین ئەکرێ پزیشکێک لە دوو شوێن عیادەی هەبێت زۆری پزیشکەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و لەدەرەوەش عیادەیان هەیە و لە نەخۆشخانە حکومیەکانیش دەوام ناکەن .

ئەوەیە گەندەڵی لەبواری تەندروستی .

داوا دەکەین لێپرسراوانی تەندروستی و سەندیکاکان سەردانێکی ئەنوەر شێخە و ئاسیاو سەفین و ڕۆیاڵ و هتد بکەن بزانن چ باسە؟

Leave A Reply

Your email address will not be published.