لە خۆم خۆشنابم…
لەخۆم خۆشنابم
زیزبونم.. بەزیزبوونی هیچ كەسێكی تر ناگۆڕمەوە..
بێتاقەتیم ..لای بێتاقەتی
هیچ كەسێكی تر جێناهێڵم
ئەزانم لەبەردەگاكەی دەرەوە
هەتا ناو ژووری نوستنەكەم
بزمار ڕێژكراوە بەتەنیایی
سیخناخە لەو شتانەی كەخۆشم نازانم
ڕەنگیان چۆنە
لەتۆش خۆشنابم
زیزبوونی تۆش لەزیزبونی هیچ
كەسێكی ترناچێت
تۆ لەگۆڕستانیش لەگۆرانی وتن ناكەویت
گاڵتەت بەحوزنی مردوەكان دێت
نەمۆمێك دادەگیرسێنیت و
نەسەرێك دادەنەوێنیت
لەخۆم خۆشنابم
من ئولفەتم بەزیزبونەوە گرتوەو
هاوڕێكانم بۆ ئاشتناكرێتەوە
ئەوان قاچەكانیان دەخەنە سەر سنوقی
مناڵە بۆیاخ چیەكان و
منیش بەلایانەوە دەگریم
لەخۆم خۆشنابم
ئەزانم لەگەڕەكەكەی ئەوبەرمان
ئەستێرە سەردەبڕن.. مانگ ئەتك دەكەن
لێت خۆشنابم
ئەوهەموو لەوحە جوانانەت دڕاند
قەڵەمە ڕەنگاو ڕەنگەكانت
یەكە یەكە سوتاند
دەتۆش ماڵەكەت هەڕاج بكەو
بگوێزەرەوە
بۆگەڕەكەی ئەوبەرمان
………
میرزا
٨/١/٢٠٢٣