«لینین »لەم ڕۆژەدا ژیانئاوایی کرد!

0
(لینین )کە ناوی خۆی ( ڤلادیمێر ئیلیج ئولیانۆف
) بوو لە ١٨٧٠/٤/٢٢ لە دایک بوو لە ٢١/ ا/١٩٢٤ دا لە ڕوسیا بە جەلدە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لینین ڕابەڕی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ی ڕوسیا بوو . ئەو شۆڕشەی لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و کۆتایی بەدەسەڵاتی بورژوازی هێنا بە بێ خوێن ڕشتن و قوربانیەکی زۆر لە هەردوولا.
لینین مارکسیستی سەردەم بوو لە واقیعدا تیۆری مارکسی کردە پراکتیک. ئەو دەکرێ لە واقعدا بە باوکی هەژاران ناو بنرێ چونکە هەر لەدوای سەرکەوتنی شۆڕش هەنگاوی نا بەرەو لە ناوبردنی هەژاری وبرسیەتی کە باڵی کێشا بوو بەسەر ڕوسیادا. کرێکارانی خاوەن پیشەو مدیرو وەزیرو ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی وەزیران مووچە و کرێ یان یەکسان کراو وە خودی خۆشی کەسەرۆک وەزیران بوو هەمان مووچەی کرێکارێکی خاوەن پیشەی هەبوو کە ٧٠ ڕۆپل بوو. زەوی لە دەرەبەگ وخاوەن موڵکەکان وەرگرتەوە ودابەشی کرد بەسەر جوتیارانی هەژاردا. لە ناو سوپادا ووشەی ئەفسەر ونەقیب وعەقیدو پلە بەرزەکان نەماو مووچەکانیان لەگەل کرێکاری خاوەن پیشە یەکسان کرا.
کارەبای ٢٤ سەعاتەی گەیاندابەهەموو شارو گوندو کوێرە گوندەکانی سەراسەری ڕوسیا.
بڕیاڕی مافی چارەنوسی نەتەوەکانی بە کردەوە جێ بەجێ کرد و زۆرێک لە نەتەوەکان لە ڕیفراندۆمدا دەنگیان بەدەوڵەتی سەربەخۆی خۆیاندا ناو جیا بوونەوە لە ڕوسیا وەک فنلندا ..هتد. تەنانەت کۆمارێ بۆ کوردەکانی ڕوسیا پێک هات بەناوی کۆماری کوردستانی سوور.
٨ سەعات کار ٢ ڕۆژ پشوو لەهەفتەدابۆ کرێکار جێ بەجێ کراو یەکسانی ژنان و پیاوانی خستە جێ بەجێ کردنەوە. ئازادی بیروباوەڕو عەقیدە و ئازادی سیاسی بێ قەیدو شەرت خرایە بواری جێ بەجێ کردنەوە . دین لەدەوڵەت جیاکرایەوە و ئازادی دینداری و بێ دینی جێ بەجێ کراو تەنانەت موسڵمانەکان پاش ستەمێکی زۆر کە لێ یان کرابوو لە لایەن حکومەتەکانی پێشووی قەیسەرەوە بۆ یەکەم جار کۆنفرانسی خۆیان لە مۆسکۆ بەست وپشتیوانی خۆیان بۆ لینین وشۆڕش دەربڕي .
لینین تاک لایەنە کۆتایی بە بەشداری لەجەنگی جیهانی یەکەم هێناو ڕێکەوتنی لەگەڵ ئەلمانیا کرد و خەڵکی روسیای لەجەنگ و ماڵوێرانیەکانی ڕزگار کرد.
بەڵام بەداخەوە هەنگاوەکانی لینین بەهۆی نەخۆشی و ئازاری برینەکەیەوە کە بریندار کرابوو لە لایەن دژە شۆڕشێکەوە کۆتایی هات بۆ سۆشیالیستە کردنی ئابوری ڕوسیا و هاوکاری کردنی شۆڕش لە جیهاندا.
لینین پاش مەرگی خۆی هیچ موڵک و سامانێکی لێ بەجێ نەما هەروەک «برنارد شۆ » پاش چەند ساڵێک چاوی بە «کروبسکایا »ی هاوسەری لینین دەکەوێت لەیەکێ لە گوندەکان لە شوێنێکی کرێدا ژیان دەکا و لێ ی دەپرسێ ئەی لینین هیچ سامانێکی بۆ بەجێ نەهێشتووی ؟ لەوەڵامدا ئەویش ووتی تەنها سامانێکی لینین کتێبەکانیەتی کە بۆی جێ هێشتووم وە ووتی من خۆم کاردەکەم و بژێوی خۆم تەنها لەدەستی خۆمدایە .
بۆیە دەبێ بە لینین بووترێ باوکی هەژاران .
یادی سەرکردەی یەکسانی خوازی جیهان و ڕابەڕی کرێکاران و هەژاران بەرزو بەڕێز بێت
بژی لینین .
سەردار عەبدوڵا حەمە
٢٠٢٣/١/٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.