سوئید ناتوانی بچەمێتەوە بۆ تورکیا        نووسینی/ لیدەری رۆژنامەی ئافتن پوستنی نەرویجی … وەرگیڕانی/ هاورێ نەهرۆ

0

لەمانگی مای ٢٠٢٢ سوئید و فینلاند داوای ئەندامییەتیان لە ناتۆ کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر هیڕشی دڕندانەی روسیا بۆسەر وڵاتی ئوکراین.

کاردانەوەکە بە ئەرینی درایە قەڵەم لەلایەن زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمانەوە، بێجگە لە تورکیا وەک وڵاتێک تا ئیستاش هەژموونی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان بەسەریا زاڵە، داخوازی بۆ هەردوو وڵات خستۆتە روو کەدەبێ بێنە دەنگی یەوە.

بەتایبەتی سوئید وەک هێڵی لێبوردەیی سەبارەت بەوەی تورکیا پێیوایە رێکخراوی تیرۆریستی کوردان کێشەو گرفتە.

داواکان بە تەواوەتی ناشەرعی نەبوون، سوئید بە توندی بەشێکی لێ پراکتیزە کرد.

لە پایز حکومەت لە ستوکهوڵم گۆڕا دەبوایە ئەویش پراکتیزەی بکا.

سەرۆک وەزیران ئوڵف کریستەرسون کە سەر بە مودەرات پارتی یە لە نوڤەمبەر گوتی (حکومەتەکەم هەڵبژێردرا تەنیا پێش چەند هەفتەیەک بەرلەوەی رێگا درا بۆ دانانی یاساو سیستەم. لەنێویاندا بەرەنگاری تیروریزم و رێکخراوی تیروریستی وەک پەکەکە لە سوئید.

بەڵام ئەردوغان لەوە زیاتر دەڕواو و پێ دریژی دەکا، ئەو دەیەوێ حکومەتی سوئید ڕادەستی کەسی سادەش بکا، ئەمەش تەنیا کوردەکان ناگریتەوە، بەڵکو هەندی خەڵک دەگرێتەوە ئەردوغان پێوایە سەر بە فەتح اللە گولن کە نووسەریکی تورکە لە ئەمریکا دەژێ و ئەردوغان وەک دوژمنێک سەیری دەکا.

لەوانەیە ئەردوغان لە گرفتەکە تێ نەگا هەر بۆیە ئەوەها تورکیا بەرێوەیە دەبا کە دەزگای قەزایی وڵات ملکەچی بەرێوبەرایەتی سەرۆکایەتی یە.

لە سوئید و وڵاتانی دیکەی لیبراڵ – دیموکراتی دادگا سەربەخۆیە وەک پرنسیپێکی گرنگ کەسێک ئەگەر حوکم بدرێ یا ڕادەست بکرێتەوە بەپێ یاسای پشتبەستوو بە دیموکراتی بەرێوەدەچی، نە وەک ئەوەی سەرۆک وەزیران پێشتر چی گوتوە.

(تورکیا دووپاتی ئەوەی کردۆتەوە کە کردوومانەوە ئەوەی ئەمانەوی بیکەین، بەڵام دەڵین و دەخوازن ئەو شتانەی کە ناتوانین یان بیاندەینێ)

ئەمە قسەی کریستەرسون بوو لە کونفرانسێک دا لە سولن رۆژی یەکشەممە.

تورکیا پێشیلی زۆربەی پرنسیپەکانی ناتۆ دەکا لە بەها بنەرەتیەکانی، وڵاتیکی وەکو سوئید ناتوانی و ناکرێ لەبەر ئەوەی پرنسیپی سەروەری یاسا، بەهای قورسە.

ئەمەش وا دێتە پێش چاو کە چارەسەری ئاسان نەبێت.

خاڵی درەوشاوە ئەوەیە کە روسیا وەک بەریوبەرایەتی سەربازی پەلەی نییە جاری ئیشی زۆرە لە ئوکراین.

فینلاندیش، تورکیا ئەترسی گڵوپی سەوزی بۆ پێکا هەروا دەڵێ دەبێ چاوەڕێ سوئید بکا.

سوئید و فینلاند یارمەتی دەدرێن لەکاتی پیویستی، وڵاتانی ئاسانی ناتو بەڵێنی ئەوەیان داونەتێ هەروا لە پایزی پێشوو لە مەدرید لەلوتکەی ناتۆ باسی هاوبەشیان خرایە بەر باس.

(ئاسایشی سوئید و فینلاند راستەوخۆ پڕبایەخ ومانادارە بۆ هاوپەیمانان هەروا پروسەی رازیبوونیش بەرێوە دەچی)

پەراوێز:

رۆژنامەی کاغەزی ئافتن پوستنی ئەمرۆ ١٢ / ١ / ٢٠٢٣

لە ئەنتەرنێت لینکەکەیان دانەگرتووە

Leave A Reply

Your email address will not be published.