هەندێک یاسا نەبوونیان باشترە لەسەروەر بوونیان!… شادی بەکر

0

زۆرجار کە نادادییەک بێزارمان ئەکات یان روداوێکی خراپ ئەبیستین کە جۆرێک لە پێشێلکاری یاسایی تیادابێت، بێ سێ و دوو ئەڵێین پێویستە یاسا سەروەربێت، بەلام من ئەڵێم هەندێ یاسا نەبونیان باشترە لەسەروەر نەبونیان، وە سەروەر نەبونیان هەر زۆر باشترە لەسەرەور بونیان، چونکە بەشێک لەیاساکان زۆر دژە مرۆڤ و رەقن وە هیچ دەسەلاتێکێشی جێ نەهێشتوە بۆ دادوەر، زۆرجار حوکمێکی زۆر قورس بۆ کردەوەیەکی زۆر سادە کەبەتاوان دادەنرێت بریاری دەدرێ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارو زروفی تۆمەتبار، وەهەندێکی تر لەیاساکان جیاکاریەکی ڕەگەزی بەئاشکرا تیادایە، کە لەگەڵ ئەوەی پێویستە یاسا لەخزمەتی مرۆڤدابێت بەهەردوو ڕەگەز و بەبێ جیاکاری.

 بەنموونە لەیاسای سزادانی عیراقی ژمارە ١١١ سالی ١٩٦٩ دا لە مادەی ٤١ دا هاتووە کە ئەمانەی لای خوارەوە بەکارهێنانی مافەو بە تاوان دانانرێت: کەسێ بڕگەیەو یەکێک لەبرگەکان ئەلێ  1 – تأديب الزوج لزوجته وتأديب الآباء والمعلمين ومن في حكمهم الاولاد القصر في حدود ما هو مقرر شرعا او قانونا او عرفا.  بەگوێرەی ئەم بڕگەیە پیاو بۆی هەیە لە ژنەکەی بدات وە تأدیبی بکات،  بەلام لەچوارچێوەی شەرع و یاسا و عورفدا، لێرەدا لێدانی ژن لەلایەن پیاوەوە بەیاسا چەسپێندراوە، لێرەدا سەیرو سەمەرەکە لەوەدایە، ئەی چەند پیاو هەیە خۆیان پێویستیان بە تأدیبە نەک ئەوان ژن تأدیب بکەن؟! جگە لە کاریگەرییە دەرونیەکان و شکاندنی شکۆی ژنەکە.

هەروەها لەماددەی ٢٧٧ لەهەمان یاسا ئەڵێ:

١– يعاقب بالحبس الزوجة الزانية ومن زنا بها ويفترض علم الجاني بقيام الزوجية ما لم يثبت من جانبه انه لم يكن في مقدوره بحال العلم بها.

2 – ويعاقب بالعقوبة ذاتها الزوج اذا زنا في منزل الزوجية.)

بەپێی ئەم ماددەیە ئەگەر ژن وپیاوێک  لەهەر شوێنێک زینا بکەن جگە لەمالی هاوسەرێتی پیاوەکە، ئەوا ژنەکە سزادەدرێ بە حەبسکردن. لەبرگەی دوەم دا ئەڵێ پیاو سزا ئەدرێ بەهەمان سزای پێشوو ئەگەر زینای کرد لەگەڵ ژنێک لەمالی هاوسەرێتی پیاودا، واتە پیاو کاتێ سزا ئەدرێ کەتەنها لەمالی هاوسەرێتەکەی خۆیدا زینای کرد، وە لەهەرشوێنێکی تر ئەوکارە بکا سزانادرێ، بەلام ژن لەهەر شوێنێ ئەوکارەبکات سزا ئەدرێ.

وەهەروەها لەماددەی ٤٠٩ دا هاتووە:

يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات من فاجأ زوجته او احد محارمه في حالة تلبسها بالزنا او وجودها في فراش واحد مع شريكها فقتلهما في الحال او قتل احدهما او اعتدى عليهما او على احدهما اعتداء افضى الى الموت او الى عاهة مستديمة..)

لەم ماددەیەدا هاتووە ئەگەر پیاوێک ژنەکەی یان یەکێ لەپێ نەشیاوەکانی لەناو جێگای نوستن بینی بەیەکەوەکە زینایان ئەکرد وە یەکێکیان یان هەردوکیانی لەهەمان کاتدا کوشت، ئەوا حەبس ئەکرێ بەکەمتر لە سێ ساڵ، وە هەندێ جار شەش مانگ حەبس ئەکرێ و وە زۆر جاریش عقوبەکە رادەگیرێ و جیبەجێ ناکرێ، بەلام ئەم حالەتە ژن ناگرێتەوە، واتە ژنێک مێردەکەی لەناوجێگادا لەگەل ژنێکی تر ببینێ و یەکێکیان یان هەردوکیانی کوشت لەهەمان کاتدا ئەوا وەک تاوانبارێکی بکوژی کوشتنی ئەنقەست حسابی بۆ ئەکرێ و سزایەکی قورس ئەدرێ،

وەک ئەوەی  ژن مرۆڤ نەبێ و تەنها پیاو هەستی هەیە و زولمی لێ دەکرێ.

 ئەوەی لە سەرەوە باسم کرد مشتێکە لەخەرمانێکی ئەو نادادیانەی کە لەیاساداهەیە و ئەم یاسایە لەهەموو شارەکانی عیراق بەرکارە، جگە لە چوارشارەکەی هەرێمی کوردستان کەئێستا ئەم سێ مادەیە ڕاگیراوە .

تیبینی/ وشەی حەبس لەیاسادا مانای بەندکردن بۆماوەیەک لە پێنج سال زیاتر نەبێ..

وشەی سجن بۆ بەند کردنێک بەکاردێ کە لە پێنج سال بەرەو سەرەوە بێت هەتا بەندکردنی هەتاهەتایی…

..

٢٠٢٢/٨/١٩

Leave A Reply

Your email address will not be published.