حەیفێکم، دوێنی فریای نوێژی جومعە نەکەوتم!!

0

“حەیفێکم، دوێنێ فریای نوێژی جومعە نەکەوتم”

ــ “قەینا خوا کەریمە، ئەلموهیم نوێژەکەت کردبێ”

ــ “نوێژەکە موهیم نیە ئەکرێتەوە… خەفەت لە خوطبەی مەلا عەینەدین ئەخۆم.. لە کیسم چوو، نازانم باسی چی کردوە؟”

ــ “باسی پێشانگەی کتێبی کرد”

ــ “پێشانگەی چی، کام پێشانگە؟”

ــ “ئەمەی سلێمانی”

ــ “چی فەرموو؟”

ــ ” ئەوەی لەبیرم مابێ، فەرمووی: (حەمدوسەنا بۆ خوای موتەعال، لەو پێشانگایه.. کتێـبە دینییەکان ئەوەنە فرۆشیان زۆر بوو، مولیحیدەکان واقیان وڕماوە”

ــ “ئەی چی تری فەرموو؟”

ــ “لە دواییشا فەرمووی: (ئەی ئیمانداران… کوفرە پارەبەن بە کوڕ و کچەکانتان، ئەوانیش بچن بییەن بە کتێبی مارکس و لینین)”

ــ ماشەڵڵا ماشەڵڵا.. ئەوەیە دین.. عیلاقەی بە ورد و درشتی ئەم دنیایەوە هەیە”

نووسینی: ئارام حەسەن

Leave A Reply

Your email address will not be published.