٩ ی دیسەمبەر … نووسینی: چیا ئەسعەد
٩ی دیسمبەری هەموو ساڵێک بەڕۆژی جیهانی ((دژە گەندەڵی)) دادننێرێت، کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بەشێوەیەکی فەڕمێ دانی پێدانراوە.
گەندەڵی لە پێناسە سادەکەیدا/ بە هەدەردانی سەرچاوەکانی ئابوری وڵاتە کە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ژێرخان و سەرخانی وڵات، کە ئەمەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەرکۆمەڵگە چ لەسەر ئاستی تاک و گشتی.
عێراق سێهەم وڵاتی جیهانە کەزۆرترین ڕێژەی گەندەڵی تێدایە. بەپێی نوێترێن ڕاپۆرتی نەتەوە یەگگرتوەکان کەلەدوای (سۆمال و ئەفغانستان) وە لەگەڵ ئەوەش عێراق سێهەم وڵاتی بەرهەم هێنەری نەوتە لە دوای (شانشینی سعودیە و ئیمارات)
وە عێراق و هەرێمی کوردستان لەهەرە مەترسیدارترین ولاتان لە جیهاندایە لەکاتی ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی، چونکە حوکمەت وحیزبە سیاسیەکان بکەرو هۆکاری گەشەسەندی گەندەڵین بەتایبەت سەرکردە و بنەماڵە سیاسیەکان.
دەمەویت لە نوسینەکەم لەم ڕۆژە جیهانیەدا سەرنجتان ڕابکێشم بۆ بابەتێکی تازەو هەستیار ئەویش هەڵکوتانە سەر فەرمانگای تاپۆی (قەزای چەمچەماڵ) کە گرنگترترین و هەستیارترین بەڵگەنامەکانی ناوچەی قادر کەرەم تێدایە کە یەکێک لە هەرە گەورەترین کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی گازی تێدایە ئەویش (دانا غازە) جگە لە چەندین پاڵاوگەی نەوت لە ناوچەکەدا کە بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگە ئابوریە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت.
٨/١٢/٢٠٢٢ هێزێکی دەمامکداری نزیکەی پەنجانەفەری بە چەندین ئۆتومبێل نزیکەی” ٣٥٠ بۆ ٤٠٠” بەڵگەنامەی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی قادرکەرەم و کێڵگەکانی چوار دەوروبەری و کەبەشێکێ گرنگ بەڵگەنامەی زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکەیە، هەتا بە دۆڵابەکەوە باریان کردووە و بردووە. هێزەکە سەربە (یەکێتی نیشتیمانییە!!) چونکە ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵێ زۆنی سەوزدایە، وە لەکاتێ میدیاکاران گەیشتونەتە شۆێنی ڕوداوەکە تەواوی کەلوپەلەکانیان و بەخۆشیانەوە گیراوان.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی شەهیدی قەڵەم ڕۆژنامەنوس (کاوە گەرمیانی) کە لەسەر ئاشکراکردن و نووسین وتارەکانی لەسەرگەندەڵی بەرپرسان لەماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا.
گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان (حکومەت و حیزبە سیاسیەکان) دەیکەن و ( هاووڵاتی و خەڵک) باجەکەی دەدەن.
زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراقدا بەهۆی بێ بینایی و باری ئابوری خراپی خەڵکەیەوە، لەکاتێکدا بەرزترین و زۆرترین بینا بەدەست بارەگا حیزبیەکانەوەیە.
لادە شاعیر تۆ لە باسی عیشقبازی و سەیری کە
چۆن خەریکن چەن کەسێ ئێستا وەتەن!! وێران ئەکەن
جاهیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەو
لەم موحیتە مەنعی عیلم و سەنعەت و عیرفان ئەکەن
شیعری: مامۆستا ئەحمەد موختار جاف