تەنزێک بۆنیشتمانی حوشترو بنێشتی کوردی … بیخوێنەوە پێش بڕیاردان “حوشترو بنێشتی کوردی…کامیان!!..
نیشتمانی پێ پەتیەکان وەک کورد یان ئەوروپیەکان وادەڵین یان عەرەبەکان خۆیان دەڵێێن. ((وڵاتی سەحرا))
ئەو ڕوداوە سەیرنییە یاخود تازە نییە کاتێ سیاسیییەک نابێتە سەرۆک، بەڵکو دەبێتە سەرکردە! بەڵام کام وڵات و کام خەڵک ئەو چانسەی هەیە سەرۆکی نەبێ، بەڵام سەرکردەی هەبێ.
لەم زەمانەی ئێمە وڵاتی قەتەر ئەو وڵاتەیە لە دەشتە لماویەكانەوە كە حوشترەكانی تیا ونن، دەبێتە وڵاتێک بۆ مۆندیال ئەمە هۆکاری سەرکردەی دڵسۆزەو بەدڵسۆزی مێژوو دەخولقێنی، نەک سیاسی! بەهۆی سەرکردە دڵسۆزەکەیەوە ئەوڵاتە بووە یەکێ لەوڵاتە مێژووییەکانی جیهان؟ نەوەکانی تا ئەبەد شانازی بە سەرکردەو وڵاتەکەیان دەکەن. ئەمساڵ لەوڵاتی حوشترەوە بۆ مۆندیال، چۆن بەمە گەیشتن؟؟؟؟ هۆکاری زۆرە، نزیکترن نمونەی بەرچاومان جیاوازی سمت و مەمک و کوڕە مەسول و جیکڵاس و بەژنی درێژو کچە مەسئول نییە، بەڵکوو پێش ئەوان کێیە سەرت دەسوڕمێننێ؟ …لەبری کچە مۆدێل و کوڕی مەسئول و شازادەو بندیوارو سەر دیوار، قەتەر وێنەیەکی پڕ لەقسەی جیاوازو فەلسەفەی نوێ پیشاندا. ئەویش.. هێنانە پێشەوەی کەم ئەندامی وڵاتەکەیەتی بۆئاستی باڵا. هێنانی ((کەم ئەندامێک)) بەناوی (( غانم رابح)) …. وەک یەکەم هاوڵاتیی و یەکەم کەسی قەتەری بەهاوشانی ئەکتەری بەناوبانگ ((مۆرگان فرێدمان)) نەک تەنها نوێنەراتی قەتەر بكات، بەڵکوو نوێنەرایەتی هەموو شارستانی ڕۆژهەڵات بکات و فرێدمانیش نوێنەرایەتی هەموو شارستانیەتی ڕۆژئاوا بکات… بەم شێوە تەواو جیاوازو سەرسوڕهێنەرە.
((پێت وایە حوشترەکەی ئەوانە یان بنێشتی کوردیەکەی ئێمە؟)) کاممان بەرهەمی باشترە ئەوەی ئێمە کچە مۆدێل و کوڕە مەسئول هێڵی لۆڤ، بۆ هێڵی پێشەوە بوو؟
سروش هەڵەبجەیی