مەرحەبا مێژوو مەرحەبا”

0

مەرحەبا مێژوو مەرحەبا”

ــ “مەرحەبا مێژوو مەرحەبا”

ــ “مەرحەبا گیانە”

ــ “باشە ئەوە بەچی وا قەڵەو بووی باوکەڕۆ؟”

ــ “وەڵا بە درۆ و مرۆ، قابیلە خۆ برنجم نەخواردوە”

ــ “جا بۆ ئەوەنە درۆ ئەخۆی داماو؟”

ــ “نایخۆم نا، بەزۆر تێمەخنن”

ــ “چیت تێئەخنن نەگبەت”

ــ “درۆ”

ــ “ئەمە چ بێویژدانێک تێتەخنێ”

ــ “کورد”

ــ “ئەی قوڕ بەو سەرتە، مادەم کورد پێت فێربوو، دە ساوەڵڵا حسابت ڕۆیوە”

ــ “جا قوڕی کوێ بکەم بە سەرما، ئەوەنەم درۆ تیایە هێڵنج کوشتوومی”

ــ “درۆی چەورت دەرخواردەیەن یا کەپەک؟”

ــ وەڵا ئیتر چەور و وشک و تەڕ و سوێرخوێ و تاڵ و تفت و ئەوانە”

ــ “ئێ… ئێ، ئەمە بۆیە.. لە مێژووی ئەم دەوروبەرە قەڵەوتری”

ــ “بە سەری تۆ، ترسنۆک و بەزیوی وایان تیاکردووم بە قارەمان، خیانەتی وایان تیاکردووم بە شانازی، بێشەرەفی وایان تیاکردووم بە پێشەنگ و ڕابەر، پێڕەدزی وایان تیاکردووم بە پۆلە شۆڕشگێڕ، نەخوێندەواری وایان تیاکردووم بە ئەفلاتوون، گوێدرێژی وایان تیاکردووم بە سیاسەتمەدار، لە تۆیا بیانکردایە، دەمێک بوو ورگەپۆز بوبووی”

ــ “ئەی تۆ چۆن تەحەمولەکەی؟”

ــ “دڵم بەوە خۆشە.. کە فشۆڵم، پڕم لە فشوفاڵ، هاکا فشیش بوومەوە برادەر گیان”ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٭ورگەپۆز: نەخۆشیەکە، توشی کەر و هێستر و بارگیر ئەبێ، بەهۆی باری قورسەوە ڕیخۆڵەکانی ئەپچڕێن.

٭تێخنین: تێخستن، یاخود تێکردن،

ئارام حەسەن

Leave A Reply

Your email address will not be published.