خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەپێناو مافەکانیاندا دەستیان دایەوە خۆپیشاندان!
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەپێناو مافەکانیاندا دەستیان دایەوە خۆپیشاندان!
١٣ ی ئەم مانگە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و کەمپی نوێ زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی لە درێژەی نارەزایەتیەکانی پێشویاندا و بۆ ئەو داخوازییانەی هەیانە جارێکی دەستیان داوەتەوە خۆپیشاندان… داخوازییەکانی خۆێندکاران پێکهاتوون لە زیادکردنی دەرماڵە، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشکردنی بەشە ناوخۆییەکان، کرێی پارالێل، کۆتاییهێنانی بە دەستیوەردانی حزب لە زانکۆ، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆلیژەکان، دەستکردن بە چاکسازی و گوڕینی مەنهەجی خوێندن، کە لەگەڵ دنیای ئەم سەرەمە بگونجێت….
ماوەیەکی زۆرە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە پێناو داخوازییەکانیاندا خەریکی کۆبونەوەو نارەزایەتی دەربرینن و سەرۆکی یەکێتیش لە کۆبونەوەیەکیدا وەکو خۆی رایگەیاند سەد سەعاتی لەگەڵ خوێندکاران کۆبوتەوەو بەڵێنی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی پێدابوون، کەچی بەکردەوە داخوازی و داواکارییەکانی خوێندکاران جێ بەجێنەکراون دوبارەو چەند بارە ناچار بوون دەنگی خۆیان لە ئاستێکی تر و کۆمەڵگەدا بەرزبکەنەوە و داوا بکەن کە وەڵام بەخواستەکانیان بدرێتەوە… کەچی لە جێگای وەڵامدانەوە بە خواستەکانیان و جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە پێشووتر پێیان دراوە، لەشکرێک لە هێزی ئەمنی و سەرکوتکەر و غازی فرمێسک رێژ و بۆمبی دەنگیان بەدەستەوە گرتووە، بۆ بڵاوپێکردن و راوەدونان و ترساندنیان.
خوێندکاران پێویستان بە کەشێکی تەندوست و ئارام و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانە تا بتوانن سەلیقەی خوێندن و بەرزکردنەوەی توانای خوێندنیان هەبێت… بەڵام بەداخەوە دەسەڵات کەشێکی خوڵقاندووە نائارام و بێ خزمەتگوزاری و لەوەش زیاتر شان خاڵی کردنەوە لە خواستی خوێندکاران…
نوێنەرانی خوێندکاران و بەشی پێشرەویان بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکەیان تا داخوازییەکانیان بۆ جێ بەجێ دەکەن….
خۆپیشاندان و نارەزایەتی خوێندکاران لە کوردستان و سلێمانی لە ئێستادا کە خوێندکاران و زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان و سەراسەری ئیران لە خەباتێکی بەردەوام و راپەرینیکی شکۆداردان بەدژی دەسەڵاتی تاریک و سەکوتگەری ئاخوندەکان، دەتوانێت ئیلهام لە ڕاپەرینی خوێندکارانی ئیران وەربگرێت و تەکانێکی بەهیز تر بدات بە توانایەکانیان… لەوەش زیاتر پێویستە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە پێشیانەوە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاگان پشتیوانی لە ڕاپەرینی خەڵکی ئێران بەگشتی و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەتایبەتی بکەن.
خوێندکاران و لاوان خاوەن هێزو جوڵەیەکی پڕ وزە و هاوکات بەرچاو رۆشنی و توانای دەستراگەیشتن بە پێشرەویەکان و دەستکەوتەکانی ئینسانی ئەم سەردەمەیان هەیە، و دەتوانن کۆمەڵگە لە پێناو خواستەکانیاندا، راچڵەکێنن… گومان لەوەدا نییە بەشەکانی تری کۆمەڵگە پشتیوانی لە داواو داخوازییەکانی خوێندکاران دەکەن و لە پشتیان رادەوەستن.
دەسەڵات لە جێگای سەرفکردنی پارەو پول بۆ سەرکوت و بڵاوپیێردن و بەکارهێنانی غازی فرمێسک رێژ و بۆمب دەنگی و دەتوانێت ئەو داهاتە سەرفی باشکردنی خزمەتگوازرییەکان بکات و وەڵام بەداخوازییە سەرەتاییەکانی خوێندکاران بداتەوە، بەڵام بەو هۆیە زۆر سادەی کە دەسەڵات دژی زانست و پیشرەی خوێندکاران و چوونە سەری هۆشیاری کۆمەڵگەیە، ڕیگای سەرکوت هەڵدەبژێرێت و خۆی لەجێ بەجێکردنی خواستەکانی خوێندکاران دەدزێتەوە…. بەڵام دەبێ دەسەڵات دڵنیا بێت، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ماندوو نابن و بەتەنها نین و بە بەردەوامیدان بە نارەزایەتی خۆپیشاندانەکانیان و هاوئاهەنگکردنی خەباتیان لەگەڵ زانکۆو پەیمانگاکانی تری کوردستان و نارەزایەتییەکانی تری کۆمەڵگە، خۆ رێکخراوکردن و پێکهێنانی دەستەو ئۆرگانەکانی رابەری لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا، دەتوانن دەسەڵات بەچۆکدا بهێنن و داخوازییەکانیان دابسەپێنن…