جەنگ وبەکارهێنانی چەکی کۆکوژ، دیاردەیەکە لەسیستەمی سەرمایەداری جیانابێتەوە!
جەنگ وبەکارهێنانی چەکی کۆکوژ، دیاردەیەکە لەسیستەمی سەرمایەداری جیانابێتەوە!
دەستبردن بۆبەکار هێنانی چەکی کیمیائی لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە دەستی پێکرد. لەکاتێکدا کە هەردوو لایەنی جەنگەکە گازی ژەهراویان بەکارهێنا بۆ لێدان لەهێزە سەبازییەکان لە مەیدانەکانی جەنگدا و وەشاندنی گورزی کوشندەو پرئازار لەهێزە سەبازیەکانی یەکتر.
ئەوچەکە کیماییانە پێکهاتەکەیان لە هەندێ مەوادی کیمایی بازرگانی دیاری کراو بوو کە دەخرانە ناو تەقەمەنیەکانەوە، بۆنمونە دەخرانە ناوی رومانەی دەستیەوە وە ناو گوللەی تۆپەکانەوە، کلۆرو فۆسجین (کە دەبونە هۆی تەنگە نەفەسی) وغازی خەردەلیش یەکێك بوو لە ومادە کیماییانە کە بەکاریان دەهێنا.
ئەنجامەکانی بەکارهێنانی ئەوجۆرە چەکە لەجەنگی جیهانی یەکەمدا بوو بەهۆی کوشتنی نزیکەی ١٠٠٠٠٠کەس وقوبانەکانیشی لەسەر ئاستی جیهان ملیۆنێك کەس بوو.
لەچوارچێوەی هەوڵەکان لەئاستی جیهاندا بۆنەهێشتنی چەکی کۆمەڵکوژی و لەچوارچێوەی رێکەوتننامەی ساڵی ١٩٩٣ی نەتەوەیەكگرتوەکان ئاکامەکانی هەوڵدان بۆنەهێستنی چەکی کۆمەڵکوژی هاتۆتە کایەوە.
ئەو رێکەوتننامەیە لەسەرئەوەبوو کە لەرێگای قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان وکۆگاکردن و گەشەپێدانی گواستنەوەو بەکارهێنانی چەکی ناوبراوەوە، چیتر زەمانی دەربازبون لە کۆگاکانی بکرێت، بەوەش جیهان لە مەترسی جەنگی کیمیائی پارێزراو بێت .
ئەم بریارەی un ومەجلیسی ئەمن دوای ئەوەهات کە لەشەری ١٠ساڵەی عیراق ئێران چەندین جار ئەوچەکە لەدژی یەکتر لەنێوان عێراق ئێران بەکارهێنراوەو هەرلەماوەی ئەوشەرەشدا شاری هەڵەبجەیان کردە ناکازاکی وهیرۆشیمای دووەم .
بەڵام حاڵەتی بەکارهێنانی ئەوچەکە کۆمەڵکوژییە دوای ئەو رێکەوتننامەیەش هێشتا وەك وەك خۆی ماوەو دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە جەنگ و ململانێکانیاندا لەگەڵ یەکترو لەگەڵ هێزە سیاسیە نەیارەکانیان بۆهێشتەنەوەی دەسەڵاتەکەیان و لە پێناو بالادەستیدا، بەکاری دەهێنن، خودی دەوڵەتی ئەمریکا لە جەنگ لەدژی عێراق چەکی یاساغکراوی بەکارهێنا… وە هیشتا پێشبركی چەکی یاساغکراو و ئەتۆمی هەرەشە لە گۆی زەوی دەکات… ئەوەتا لە کێشمەکێشی هێزەچەکدارەکانی سوریا لەگەڵ بەشار ئەسەد چەندین جار ئەوچەکە بەکارهێنراوە نەك هەر دژی سەربازو هێزی چەکدار، بەڵکو خەڵکی بێدفاع و سفیلیشیان کردوەتە ئامانج، هەمو ئەو غازە فرمێسك ڕێژانەی کە لە خرۆشانە نارەزایەتیە جەماوەریەکاندا بە توخمێك لەوجۆرە چەکە قەدەغەکراوەوانە حساب دەکرێن وکەچێ هەربەردەوامیشن لەسەر بەکارهێنانی. حاڵەتی بەکاهێنانی ئەوجۆرە چەکە لەزۆرشوێن کە ئاسەوارەکانی زۆرن ئەو تەرەفانەی کە لەشەردان لەگەڵ یەکتر هەوڵ ئەدەن یەکتری پێ تاوانبار هیچ کام لەو دەوڵەتانە نەک خۆیان بە بەرپرسیار نازانن و دان بەوەدا نانێن کە ئەو کە بەکاریان هێناوە، بەڵکو بانگەشەی درۆزنانە لەدژی بەکارهێنانی ئەو چەکانە دەکەن.
لە تازەترین حاڵەتی بەکارهێنانی ئەوچەکە قەدەغەکراوەدا دەوڵەتی تورکیا لەدژی هێزەچەکدارەکانی پارتی کرێکاران بەکاری هێناوەو بە پێی ئەوزانیاریانە ی کە هەواڵ گری گەریلاکان بڵاویان کردوەتە سوپای تورکیا چەند کەسی لەهێزە چەکدارەکانی پارتی کرێکاران بە چەکە کیمائی کوشتووە، لەئێران سوپای پاسداران بەگازی فرمێسك رێژ لە خەڵکی خرۆشاودەدا.
دەوڵەتی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێ وجیهانیشەوە پارێزراو نییەو لەساڵی ٢٠٠٣وە ماهیەتی دەوڵەتی لەدەستداوەو بۆتە جێگای ململانێ دەوڵەتان و دەیان گروپ وهێزی چەکدار لە عیراق چ بەناوی هێزی چەکداری حزبەکانی دەسەڵات و چ ئەوانەش وەك موعارەزەی وڵاتی ئێران تورکیا هەن و بۆیەكلاییکردنەوەی کێشەکانیان دەست بۆهەمو جۆرە چەکێك دەبن تەنها لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتەکەیان.
لەجەنگی ئۆکرانیاشدا، دەنگۆی ئەوەهەیە کەهەم لایەنی ڕوسیاو هەم ئۆکرانیا لەدژی یەک چەکی کیمیاییان بەکارهێنابێت، هەروەها ڕۆژانەش باس لەدەستبردن بۆ چەکی ناوەکەیی- تاکتیکی دەکرێت.. هەموو ئەمانە پێمان دەڵین کە جەنگ وبەکارهێنانی چەکی کۆکوژی لەسیستەمی سەرمایەداری و دەولەتەکانی جیا نابێتەوە، واتە جەنگ و میلیتاریزم تایبەتمەندیەکی دنیای سەرمایەداری ئەمرۆیە کە کۆمەلگەی بەشەری لەبەردەم مەترسی کۆمەڵکوژی و تیاچوونی یەکجاری داناوەتەوە.
ئەم هەلومەرجە سەختە لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە نیزامی سەرمایەداری توشی قەیرانێکی قوڵ بۆتەوە و جەنگ ومیلیتاریزم و بەکارهێنانی چەکی کۆکوژی کردۆتە ئەگەرێکی زۆر، تادەولەتانی سەرمایەداری بۆیەکلاکردنەوەی کێشەو ناکۆکیە ئابوری و سیاسیەکانی خۆیان و دابەشکردنەوەی جیهان بەسەر بلۆک بەندییە سیاسی و ئابوری وسەربازیەکانیاندا، ئەوا ئیتر نەبریارو نەبەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان نەدەزگاکانی دادوەری نیودەوڵەتی ناتوانێت ئارامی وئەمنیەت بۆخەڵكی سەرئەم گۆی زەویە دەستەبەربکا و لەوەش زیاتر بەشی زۆری ئەو رێکخراوانە پابەندی بەڵێنامەکانی خۆیان نین و سەربەخۆیان لەدەستداوە. هەربۆیە دەبی کۆمەلگەی بەشەری وجەماوەری کرێکاران و خەڵكی ژێر چەپۆکی دەولەتانی سەرمایەداری بەخەباتی یەکگرتوانەی خۆیان لەدژی ئەم بەڵاو مەترسییە بێنە مەیدانەوەو رێگەنەدەن دەولەتانی سەرمایەداری بۆقازانجی خۆیان تراژیدیای ئینسانی ڕووبەڕویان بکەنەوە. بەدڵنیایەوە خەبات بۆ ڕوخانی سیستەمی سەرمایەداری و پاکردنەوەی جیهان لەچەکی کۆکوژی، لەڕیزی پێشەوەدا لەئەستۆی چینی کرێکارو کۆمۆنیستەکانە. …
نووسینی: وەستا مەهدی