شۆڕشی داهاتووی ئێران ڕەنگی ژنانەی دەبێت…

0

شۆڕشی داهاتووی ئێران ڕەنگی ژنانەی دەبێت

بەڕای من ئەو خاڵە ئەرێنیانەی کە پێویستە بە تایبەتی ئێستا جەختیان لەسەر بکرێتەوە، دوو پایەی سەرەکی کۆمەڵگان.

– یەکێکیان سکۆلاریزمە. بە بڕوای من هەر ڕەوتێک کە جێگەی کۆماری ئیسلامی بگرێتەوە، دەبێ ڕەوتێکی عەلمانی بێت. دەبێت دژی ئایین بێت. وە تەنانەت بە ڕای من عەلمانیەت بەس نییە، دەبێ دژە ئایین بێت. ئێمە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی هەڵگەڕانەوەی دژی ئایین دەبینەوە ، کە تا زیاتر بڕوات فراوانتر دەبێت. چونکە سبەی مەلا دەگرن و دەڵێن ئەم پیاوە دەبینی، بە دەستی خۆی ١٨ کەسی کوشتووە. لەو کاتەدا پێویستە بزانیت چەند کەس لەو گروپە نوێژ دەکەن لە لادێ نوێژەکانیان بەجێدەهێڵن. ئەم پرۆسەیە سوودی بۆ ئیسلام نییە. ئەم پرۆسەیە بە زیانی ئیسلام دەڕوات. بزووتنەوەیەک کە دژە ئایینە، پێیەکی خستۆتە ناو دەسەڵاتی سیاسییەوە و ئێستا کە سەیری دەکەیت دەبینیت تەنها کۆمۆنیزمی کرێکارییە، کۆمۆنیزمی کرێکاری ڕادیکاڵە کە بە ئاشکرا و بە ڕوونی خۆی لە دژی ئایین پێناسە کردووە.

– پرسی داهاتوو بریتییە لە ژنان. نیوەی کۆمەڵگایە و تەنیا ژنان نیوەی کۆمەڵگا نین، بەڵکو لە نیوەکەی تری کۆمەڵگاوە زۆربەیان لەگەڵ یەکسانیدان. لە ئەنجامدا پلاتفۆرمێکی گرنگی کۆمۆنیستەکان کە ڕەنگە خەڵک بێنە پێشەوە، پرسی ژنانە. چونکە ئەو شۆڕشەی کە ڕوودەدات دەتوانێت زۆر ژنانە بێت. زۆرینەی رەها دەتوانن بەم مانایە دەنگتان پێ بدەن و لەگەڵتان بن. زۆرینەی ڕەها لەگەڵ ئێوەدا وەک یەکن. چونکە ئەوان ژنن، لەگەڵ تۆدان. لە ئەنجامدا بە بڕوای من کۆمۆنیزمی کرێکاری لەو کۆمەڵگایەدا دوو پاڵپشتی هەیە، لەسەر پرسی ئایین و پرسی ژن، کە هیچ کام لە بزووتنەوەکانی دیکەشیان نییە. دژە دینداری و داکۆکی کردن لە مافی ژنان. مۆدێرنیزم و عەلمانیەت و هتد دەرئەنجامی ئەمانەن. ئەگەر بتوانرێت مۆدێرنیزمی حیزبی بۆ شتێک وەربگێڕدرێت، ئەوە دژە ئیسلامییەتی، دژە ئاییندارییەتی، بەرگریکردنە لە مافی ژنان، ڕزگاری ئەخلاقییە بۆ گەنجان. بزووتنەوەیەکە کە بۆ نموونە لەگەڵ ئەو کولتوورەدا دەگونجێت کە گەنجێکی ئێرانی دەبێ تێیدا بژی، لەگەڵ خواستی ملیۆنان کەس کە دەیانەوێت بێنە سەر شانۆی کۆمەڵگا ژیانی خۆیان ئەزموون بکەن.

بە بڕوای من ئەمانە خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە وەها دۆخێکدا. هەڵەیە ئەگەر پێمان وایە ئەم بزووتنەوەیانە دێن و خاڵی ئەرێنی و نەرێنی لە خشتەیەكدا دادەنێن و خەڵك هەڵیبژێرن. بێگومان وا نییە. پێویستە هەلو مەرجەکان بگۆڕدرێن بۆ ئەو هەلومەرجانەی کە دەسەڵات لە دەستێکەوە بۆ دەستێکی تر دەگوازرێتەوە. کاتێک دۆخەکە بەم شێوەیە دەبێت، خەڵک لە نێوان تایبەتمەندییە گشتییەکاندا هەڵدەبژێرن. بەڕای من مرۆڤەکان لە بنەڕەتدا لەنێوان چەپ و ڕاستدا هەڵدەبژێرن لە وەها پەرەسەندنێکدا، نەک تەنها ئەو کەسانەی کە دەبێت یەکێک لەمانە قبوڵ بکەن، بەڵکو ئەو کەسانەی کە دەبێت بچنە گۆڕەپانەکە دەبێت لەنێوان چەپ و ڕاستدا هەڵبژێرن . یان لە ڕیزی ڕاستدا دەڕۆیت یان لە ڕیزی چەپدا دەوەستیت.

نووسینی: مەنسور حیکمەت

وەرگێرانی: کاوە عومەر

Leave A Reply

Your email address will not be published.