هەنگاوی ئەرێنی شکاندنی پەیکەرەکانی فاشیزمە … نووسینی: عبدالرحمن رسول

0

هەنگاوی ئەرێنی شکاندنی پەیکەرەکانی فاشیزمە

نووسینی: عبدالرحمن رسول

سیماکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز هەنگاو بە هەنگاو باشتر لەئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەوێت. ئەزیزانی خوێنەر پێویستە هەر یەکەمان بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی چەوساوە و کرێکار وهەژاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی بکەین، ئەم هەنگاوە نوێیە بەشێکی گرینگی هەنگاوی بەرەو گۆڕانکاری لە ئێران و کوردستان و ناوچەکەی بزانین.

پێکهاتەی ئەم هێزە شۆڕشگێڕییە جەماوەرییە لەناخی کۆمەڵگەیەکەوە سەرچاوەی گرتووە کەباوەڕی بەگۆڕانکاری کرداری هەیە کە سەرجەم پایە و دیوارەکانی سیستەمی جۆرەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی دینی و قەومی و پاشایەتی و بنەماڵەیی لەبناغەوە هەڵتەکێنێت و بیخاته زبڵدانی مێژوووە، لەداهاتوویی گۆڕانکاری لەدەسەڵات  ئاهەنگی شادی و خۆشی سەرکەوتنی  گۆڕانکارییەکان  لەناخی کۆمەڵگەشەوە بخاتە چوارچێوەی گۆڕانکاری لەدەسەڵاتەوە .

شکاندنی پەیکەری گەورە تیرۆریستی ئیسلامی قاسم سلێمانی وسووتاندنی وێنەکانی خامەنی وجەعفەری و خومێنی وکەسانی باڵای دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران  لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازەوە هەنگاوێکی جوانی سەرکەوتووە لە ئێستای هەبوونی دەسەڵاتی بەزۆر سەپێندراوی فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا. پێویستە لە سەرجەم کوچ وکۆڵان وخیابانەکان دەست ببرێت بۆ لابردنی وێنە وپەیکەرەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی، هەرچی ڕەمزو یاسا و وێنەو پەیکەرەکانیان هەیە دانە بەدانەیان بسووتێندرێت و بشکێندرێت.

لادان و لابردنی مەندیل و عەمامەی مەلاکانی ئاخوندی ئیسلامی لەلایەن گەنجان ولاوانی کچان وکوڕانی ئازادیخوازەوە هەنگاوی زۆر جوانی  ئەرێنییە، هەرگیز ناچێتە چوارچێوەی سوکایەتی پێکردنەوە بەمرۆڤەوە لەبەرئەوەی لەژێر ئەو عەبا ومەدیل وعەمامەدا زۆرترین ئیتڵاعات و جاسوس و ساختەچی و قۆڵبڕ و گیرفان بڕ ودرۆزن و دز خۆی شاردۆتەوە  بەناوی بانگەوازی دینی یەوە دەستیان لەگەڵ مافییەکانی دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەردا تێکەڵ کردووە لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، و هیچ بەزەیەکییەکان بەخەڵکی کرێکار وئازادیخوازدا نەهاتۆنەوە و جاسوسییان بەسەرەوە کردووە، هەتا ئەو دەسەڵاتەی فاشیزمەش بمێنێت جاسوسی بۆ دەکەن.

دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەدرێژایی تەمەنی یەکەمین هەنگاوی کە بەردەوامی کاری لەسەر کردووە لەژێر ناوی مەلایەتی و بانگەوازی‌ ئایینی و ئیسلامی لەکۆڵان و کوچەو گەڕەکی شارو لادێکاندا بەهەزارەها کەسی پەروەردە کردووە بۆئەوەی جاسوسی بەسەر خەڵکی گەڕەک و بازاڕ و شوێنی کارو کاسیپی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشدا بکەن هەر گەنجێک جیاواز لەفاشیزمی ئیسلامی بیری کردەوە و قسەی کرد جاسوسی بەسەردا بکەن و تۆمەتی ئاراستە بکەن دواتریش ڕاپێچی زیندانی بکەن بۆ ئەشکەنجە دان و لەسێدارەدان.

هەربۆیە گاڵتەپێکردن و لابردنی عەمامەی سپی مەلاکانی ئاخوندی بەشێکە لەهەنگاوی گەورەی کۆمەڵایەتی سەرکەوتنی شۆڕشی ڕزگارییە لەکۆنەخوازی و چەوسانەوە ونایەکسانی. کەدواتر سیماکانی شارەستانی وپێشکەوتنخوازی جێگەی دەگرێتەوە.

سیماکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان وپیاوانی ئازادیخواز هەنگاو بەهەنگاو باشتر دەردەکەوێت. لابردن وشکاندنی دیواری نێوان خوێندکارانی کوڕان وکچان لەناو زانکۆ وخوێندنگەکان هەنگاوێکی زۆر گرینگ و جێگای دەست خۆشییە، کە خودی خوێندنکاران هەنگاوی بۆ دەنێن. ئەم هەنگاوەیان نیشانەی وێڕای سەرکەوتنی شۆڕشە لەهەمانکاتدا نیشانەی هەبوونی ئیرادەی ئینسانی وئازادیخوازی و پێشکەوتنخوای ویەکسانیخوازیییە، جێگای ئەوپەڕی بەیاخ و گرینگە. ئومێدی گەشەی شارستانی و پێشکەوتنخوازی یە لەئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا وێڕایی هەبوونی ئەوپەڕی دەسەڵاتی دڕندانەی دژە ئازادی و ئینسانی، بەڵام ئێستا لەگەڵ لەرزینی پایەکانی ئەو سیستەم و دەسەڵاتە دڕەندەیە سەرجەم لایەنە مەعنەوی وکۆمەڵایەتی و فەرهەنگی یەکانیشی بەیەکەوە هەرس دینیت و دادەڕمێت و لەناو دەچێت.

شکاندنی پەیکەری گەورە تیرۆریستی ئیسلامی قاسم سلێمانی و سووتاندنی وێنەکانی خومێنی وخامەنی و گشت بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی  لەلایەن خەڵکی ئازادیخوازانەوە هەنگاوێکی جوانی سەرکەوتووە دەستان خۆش بێت سەرکەوتووبێت ئەم تێکۆشانە پێشکەوتنخوازی وئازادیخوازەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەشکاندنی پەیکەرەکانی فاشیزم ئایندەیەکی باشتر بەدەست دەهێندرێت  کاتێک خەڵک خۆی دواتر کۆمەڵگە بەڕێوەبەرێت  بەئیدارەدانی شورایی.
لەهەر شوێنک بۆتان کرا دەست بەرن بۆ کاری هاوپشتی وهەماهەنگی بۆ هاوکاری و تێکۆشانی یەکگرتووانە، هەرچی زووترە لەگەڕەک و شوێنەکانی ڕزگارکرا، کۆمیتەی شورایی پێکبهێنن بۆ ئیدارەدان و بەرنامەی پارێزگاریکردن لە سەروماڵی خەڵک.
لەهەندێک شوێن و گەڕەک دەستبراوە بۆ دروستکردنی خواردن ودابەشکردن بەسەر خەڵکی ناو خیابان لەکاتی ناڕەزایەتییەکاندا ئەم جۆرە هەنگاوانە دەبێت گەشەی پێبدرێت و کۆمیتەی هاوکاری تەندروستی هاوشانی سەرجەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان دابمەزرێندرێت و بەچەندین گروپ ودەستەی هاوکاری لەناو خەڵکدا بڵاوببنەوە بۆئەوەی لەهەر ئەگەرێکی پێویست ئەوان ئامادەییان هەبێت بۆ هاوکاری تەندروستی.
ئێوە بزانن ئەی خەڵکی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەئێستادا ئامادە باشی دەکەن بۆ تۆمارکردنی جوانترین وباشترین هەنگاوەکانی تێکۆشانی جەماوەری یەکگرتووانەی مێژوویی، دڵنییابن ئێمە و سەرجەم ئازادیخوازان ویەکسانیخوازانی هەموو ئێران و جیهان لەقۆناغی ئێستا وداهاتوویی چەندەها ساڵی تریش شانازییتان پێوەدەکات. ئەم جۆرە تێکۆشانە جەماوەرییە یەکگرتووییەتان بەرز دەنرخێنێت و یادی دەکاتەوە، لەبەرئەوەی دەبێت کردنەوەی دەرگای ئازادی و گەشەی نوێ بوونەوە و شارستانییەت و ژیانێکی نوێ ترو باشتر بۆ هەمووان. هەربۆیە دەبێت ئەم تێکۆشانە هەنگاو بەهەنگاو ڕەگی فاشیزمی ئیسلامی ئێران وسەرجەم فاشیزمەکانی بنەماڵەیی وپاشایەتی بۆ یەکجاری لەکۆمەڵگە دەربهێنێت.

نەمری و سەربەرزی بۆ هەریەکە لە کچان و ژنان و کوڕان وپیاوانی ئازادیخواز کە گیانی خۆیان کردە قوربانی لەپێناوی ڕوخانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران و دەبێت ئەم فاشیزمە دڕندانەیە هەرچی زووترە بڕوخێت و نەمێنێت .
هەر شەکاوەبێت ئاڵایی تێکۆشانی جەماوەری یەکگرتووانە بۆ هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی…

Leave A Reply

Your email address will not be published.