نەوت وهەرێمی کوردستانی عیراق…   

0

نەوت وهەرێمی کوردستانی عیراق…

نەوت:  پێکهاتەیەکی سروشتی ڕەنگی ڕەشی  توخ  بەگشتی لەژێر  زەویدایە، بەڵام  لەهەندێک  شوێنی وڵاتاندا  دەکەوێتە  ژێر زەریاو  دەریاکان.  هەر وڵاتێک سەرچاوەی نەوتی تێدابێت دەبێتە ئابووریەکی بەهێزو  پتەو لە زانستی  ئابووریدا  بە زێڕی  ڕەش  ناو دەبرێت.

هەڕێمی کوردستانی – عێراق 

کوردستانی باشوری عێراق لە سێ پارێزگادا بە شێوەیەکی گشتی سەرچاوەی نەوت یان  پێکهاتەکانی  هەیە لە سنوری((سلێمانیی  – هەولێر – کرکوک  )) لە سلێمانی  ناوچەی  (قادر کرم – چەمچەماڵ) کەرکوک  شاری  نەوتە بە جۆرێک  لە هەندێک  ناوچە تەنها بە هەڵکەندنی  ١٠م )) دەڕواتە  سەر نەوت.

تا ئێرە شیکردنەوەیەکی زانستی  جوگرافیا  و ئابوری هەرێمی کوردستان بێت، بەڵام  ئەوەی هیچ  پێوەرێک  ناتوانێت پێ بپێوین یان ((بپێورێت)) ئەو سامانە زۆرە تەنها هەناردەی نەوتی ساڵی ٢٠٢٢  کە بڕی پێوویستی خزمەتگوزاریەکانە.

بەڵام وڵاتێک  کە لە ((٧٠ )) هاووڵاتیانی  لە ژێرهێڵی هەژاریەوە بێت.  بەڵگەیەی ڕوون  و ئاشکرایە لەسەر گەندەڵیەکان،  بە جۆرێک  کە حوکمەت و دوو پارتی  حوکمڕان لێ بەرپرسیارن.

بەجۆرێک  دەمەوێت سەرنجتان ڕابکێشم  بۆ نموونەیەکی سادە  بە جۆرێک  زۆر  ئاسان  بێت  بۆ تێگەیشتنتان.

ڕێگایەک (جادە ) یەکەی ناو شار یان دەرەوەی شارکە درووست دەکرێت  پاش بڕین  و پڕکردنەوە پێوویستی  بە قیرتاوکردنە،  پێکهاتەی سەرەکی  قیریش  لە نەوتی  ڕەش دەردەهێنرێ کە بە دوو پێکهاتە  قیرتاو دەکرێت  قوناغی  یەکەم  نەوتە ڕەشەکە دەڕێژرێت، بۆ ماوە ی ٢٤ کاتژێر  قۆناغی  دووەم قیرتاوکردنەکەیە.

هەردوو پێکهاتەکە لە نەوتە کە عێراق  سێەهەم وڵاتی  بەرهەمهێنەری نەوتە.

کەچی جادەکانی هەڕێمی کوردستانی ڕێگای مەرگە (بەڕێگای   مەرگ ناو دەبرێت) وە ڕێگای  مەرگیشە.  دەمەوێت تازەترین  کارەسات و تراجیدای  نیوان سلێمانیی و کەلار کە چەند کیلۆمەترێکە  زیاتر  لە ١٠ ساڵە  تەواو نەبووەو چەندین  قوربانی لێکەوتۆتەوە. تەنها مانگی ڕابوورد  ٥ هاووڵاتی گیانیان  سپارد ئەمە لە کاتێکدا نەک یەکەمین جار و دووەهەمین جارو دەهەمین جار، بەڵکو سەدەمین جارە. کە جادەی نێوان دوو شاری گەورەیە کارەساتی گەورەی وای تیا دووبارە دەبێتەوە.

ئەمە جگە لەژێرخانی ئابوری وڵاتەکە  کە ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبایە لەوپەڕی خراپی دایە.

لە ساڵانی  ڕابردودا وە لە ئێستاشدا چەندین خوپیشاندان و ناڕەزانیەتی گەورە لەسەر داواکردنی  مافە سەڕەتاییەکانی هاووڵاتێ هاتۆتە سەرشەقام  کە حوکمەت و دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت  دووپارتی  دەستەڵاتدار (یەکێتی  و پارتی ) چەندین خۆپیشاندانیان شەهید و بریندار وە زیندانی کرد کە لە ناویاندا  چالاکوانی سیاسی مەدەنی  و ڕۆژنامە نووسانی  تێدا بوو.

لەنوێترێن پێشهاتدا چالاکوانانی  بادینان  کە ژمارەک چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان ماوەی دووساڵە لە زیندانن، وە دوێنی پارێزەری کەیسی چالاکوانەکانیش هاوشێوەی چالاکواناکان دەستبەسەر کرا. ئەمە تازەترین  خەڵاتی حوکمەت و دەستەڵاتدارانە  بۆ چالاکوان  و ڕەخنەگران و نوسەران  و پارێزەران  دەرخەرانی  گەندەڵی.

مێژوو سەلماندوویەتی هیچ  ڕژێمێکی دیکتاتۆر  ستەمکار ناتوانیت ڕێ لە ئازادی و  مافی  هاووڵاتی بگرێت.

 بۆیە من وەک تاکێکی ئەو کۆمەڵگەیە لە ساڵانی  ڕابوروو وە لە ئێستەشدا شاهێدی بە هەدەردان  و گەندەڵی  حوکمەت  و دوو پارتی دیکتاتۆری حوکمڕان بووم.

نوسینی ئەندازیار / چیا سعد 

چالاکوانی سیاسی.  

Leave A Reply

Your email address will not be published.