ساڵح سەرداری: ئەوەی كە خەڵكی زەحمەتكێش لە رژيم ڕاپەڕيون نەتيجەی زياتر لە چوار دەيە زوڵم و ستەمكاری رژيمە بەرانبەريان … دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز ساڵح سەرداری سکرتێری کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران-حیکمەتیست، سەبارەت بە راپەرێنی خەڵکی ئێران و ئاییندەی ئەم خرۆشان و ڕاپەرینە…
ساڵح سەرداری: ئەوەی كە خەڵكی زەحمەتكێش لە رژيم ڕاپەڕيون نەتيجەی زياتر لە چوار دەيە زوڵم و ستەمكاری رژيمە بەرانبەريان …
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز ساڵح سەرداری سکرتێری کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران-حیکمەتیست، سەبارەت بە راپەرێنی خەڵکی ئێران و ئاییندەی ئەم خرۆشان و ڕاپەرینە…
بۆپيشەوه: خۆپيشاندانەكان و راپەڕينی خەڵكي ئيران تا ئێستا موركی گشتی و سەراسەری پێوهيه، هۆكاری ئەم هاوئاهەنگی و سەراسەرييه چیيه؟
ساڵح سەرداری: ئەوەی كە خۆپيشاندانەكان هەم سەراسەرين و هەم هاوئاهەنگيەكی زۆری تێدايە، دەگەڕێتەوە بۆ ڕق و تووررەييەكی پەنگ خواردوی كۆمەڵایەتی خەڵكی زولم لێكراوی ئێران كە چل و سێ ساڵی تەواوە لە ژێر زەخت و هەلاواردن و ئيستبدادی ئەم رژيمەدا ژيانيان لێ تاڵ بووە. كەمتر بنەماڵە هەيە ئازيزێكی نەكوژرابێ و يا لە زيندان نەكەوتبێ. فەقيری و ماڵوێرانی و بێكاری تووشی زوربە خەڵكی ئيران كردوە، سەركوت و داسەپاندنی ياساكانی دەورانی بەبەريەتی محمد و الوئەسحابەكانی زۆری بۆ خەڵك هااوردووە. لە بەرانبەر ئەم هەموو زوڵم و زۆرەدا خەڵك كريكار و زەحمەتكێش و ئازاديخوازان بە دريژايی ئەو ساڵانە وەستاون و قوربانیيان بۆ داوە.
بەتايبەت لە پێنج ساڵی رابوردوودا بە لێشاو هاتوونەتە سەرشەقام و لەبەرانبەر هێزە داپلوسێنەرەكانی رژيم دا خەبات و تيكوشانيان كردوە.
هەر بۆيە لەم ئاخيزە تازەدا هاوئاهەنگ و لێبڕاوانە لەسەرانسەری ئيراندا بۆ رووخاندنی ئەم رژيمە نەگريسە هاتوونەتە مەيدان.
بۆپێشەوە: ڕۆڵی ژنان و لاوان لە راپەڕين خەڵكی ئيراندا زۆر بەرجەستەيە، هكار چييە لاوان و بەتايبەتی تر ژنان ئاوا ڕۆڵی پێشرەويان لە راپەڕينی ئيراندا هەيە؟
سەردار ساڵح: لە جوابی ئەم پرسيارەدا دەبێ بڵێم لەو هەموو نايەكسانی و سەركوت و زوڵم و زۆرەدا ژنان زياتر لە هەموو كەس قەوانينی كۆنەپەرستانەی ئيسلامی زوڵمی لێكردوون. ژنان نيوەی پياو لە هەموو بوارە كانی ژياندا حسيب دەكرێن. وەكوو كۆيلە چاويان لێدەكرێ، تا ماوەيەك لەمەوبەر بەردبارانكردن بەرانبەر بە ژنان بەرێوە دەچوو. لە ياسا و سونەتەكانی ئيسلامیدا ژن نيوەی پياوە. ئەم ياسا دژە ئينسانيەی سەردەمی بەربەريەتی ئيسلامی لە ئيراندا هەمووی ئيجرا دەكرا. كۆماری ئيسلامی ئيران حيجابی ئيسلامی داسەپاند و بۆ پێشبردنی ئەم قانونە كونەپەرستانەی دەيان گرووپ و ريكخراوی سەركوتگەری دروستكرد تا بەسەر ژنان دا بی سەپێنێ. بەلام سەرەرای ئەم هەموو زەخت و زۆرەی سەركوتگەرانی رژيمی ئيران بزووتنەوە ژنان لە ئيراندا بەرانبەر بەم نايەكسانيە وەستاوەو تەسليمی دام و دەزگای داپلوسێنەری رژيم نەبووە. زۆريك لە تيكوشەرانی بزووتنەوەی ژنان يا كوژراون و يا زيندانی كراون، بەلام كوڵيان نەداوە و ئێستا زورترين كاريگەری لەم راپەرينەی ئيراندا هەيە و زۆريان بۆ سەركوتگەرانی كوماری ئيسلامی هێناوە. هەر ئيستا دوو فاكتور زۆر قەوانينی رژيميان فە شەل پێهيناوە و لە شەقامەكان حيجابی ئيسلامیان فڕیداوە و ياسای كۆنەپە رستانەی ئيسلامی بەڕێوەنابەن.
دەربارەی گەنجەكانيش هەروايە. گەنجانی ئيران بەتايبەت ئەوانەی لە سی ساڵی رابوردوودا هاتوونەتە دونيا و دەرسيان خويندووە و زەحمەتيان كێشاوە بە ميليون كەسيان بيكارن، لەسايەی حاكميەتی رەشی كۆماری ئيسلاميدا هيچ ئاسۆيەكيان بۆ ژياني داهاتوويان نیيە. دەبينن سەروەت و سامانی ئەم ولاتە يەكجار زورە و دەسەلاتدارانی ئيسلامی ئيران خۆيان و كوڕ و كەسيان لەوپەڕ خوشیدا دەژين، ئەمانيش لە هەموو شتيك بێ بەرين زۆر ئاساييە بێنە سەر شەقام و بۆ داهاتوويەكی باشتر بۆ خويان ئيعتراز و تێكوشان بكەن. بەتايبەت گەنجانی ئەمرۆ بەهۆی ئەنتەرنێت و دونيای مەجازييەوە دەبينن كە خەڵكی تر چۆن دەژين و ئەمانيش چۆن لە ژێر زەخت و زۆری ئەم مەلايانەی رژيم دان. ئيتر حازر نیيە ئەم وەزعە قبووڵ بكات بۆيە زۆر لێبڕاوانە و نەترسانە لە شەقام و كوچەو كوڵانی شارو شارۆچكەكان زۆريان بۆ سەركوتگەرانی رژێم هيناوە و سەرەرای ئەوەی زۆريان لێ كوشتوون و زۆريان لێگيراوە، بەڵام كوڵیان نەداوەو هەر لە مەيدانی تيكوشاندان بۆ روخاندنی حكوومەتی سەرمايەداری ئيسلامی.
بۆپێشەوە: راپەرين و شوڕش لە ئيران، چ كاريگەرييەكی لەسەر ئيسلاميەكان دەبێت لە ناوچەكە و لە دونيا؟
ساڵح سەرداری: هەموومان دەزانين بە دەسەڵات گەيشتنی رژيمی ئيسلامی ئيران كە بە پاڵپشتی ئەمريكا و غەرب بوو، ئەو گرووپ و دەستە كۆنەپەرستە ئيسلاميانە بوژانەوە. كوماری ئيسلامی ئێران بۆ راگرتنی خۆی و بۆئەوەی لەو گرووپانە كەڵک وەرگرێ و لەكاتی خۆشيدا بۆ مەنفەعەتی خۆيان بەكاريان بێنێ هەموو ئەوانەی خستە ژێر حمايەتی خۆی.
گرووپ گەلی وەكوو حيزب اللەی لوبنان و حوثيەكان لە يەمەن، حەماس لە فەلەستين، صدر و حكيم و ،،،، لە عيراق و هەموويانی تەيار كرد و پارەو ئيمكاناتيكي زۆری پێدان و لەمەنتيقەكەدا هێزيان گرت و بوونە ئامرازی سەركوت بۆ گياني خەڵك و بەشێكيشيان بە دەسەلات گەيشتن. بە كەڵك وەرگرتن لەمانە تیرۆريزمی پەرەپێدا و زۆرێك لەدژە بەرانی خۆی تیرۆر كرد. جيا لە هەموو ئەمانە بە دروستكردنی مزگەوت و مەراكیزی مەزهەبی لە ئەوروپا و باقي شوێنەكانی تر ژيانی زۆر خەڵكی خستە مەترسيەوە. كۆماری ئيسلامی بۆ فشار هێنان بۆ ئەمريكا و غەرب و …. ئەم گرووپانەی وەكوو كارتێك بۆ گەيشتن بەمەبەستەكانی خۆی بەكارهێناوە.
من پێموايە بە رووخاندنی رژيمی كوماری ئيسلامی هەموو ئەم گرووپە كۆنەپەرستە ئيسلاميانە يا لە ناودەچن يا ئەوەندە لاواز دەبن كە نەتوانن موزاحمی خەڵك بن.
بە روخاندنی رژيم ئيسلامی سياسی شكست دەهێنێ و بە شەريەت بۆ ماوەيەک پشوو دەدات كە ساڵەهايە تووشی بووە.
بۆپێشەوە: بەجيا لە ئيسلاميەكان ناسيوناليستەكانيش، نيگەرانی شوڕش و راپەرينی خەڵكی ئيرانن، هۆكاری ئەمە چييە؟
ساڵح سەرداری: ناسيوناليسم و مەزهەب دايم لە خزمەتی دەسەلات و حاكماندا بوون. زۆر ئاساييە كە ناسيوناليستەكان تا ئەو كاتە دێنە ناو شۆرش كە مە نفەعەتی خويان دەستەبەر بكات.
لە ئێستاش ئەم راپەرينە وا بەپان و بەرينی ئيران لە ئارادايە، دوو بەرەی جياواز هەركام بە بەنامە و ستراتیژی خۆيانەوە بەشداری دەكەن. ئەگەر چاوێك بەبەرنامە و لە هەڵسوكەوتی ناسيوناليستی ئيرانی و ناسيوناليست كورد لە ئيران بكەی تا ئەو ئەندازەیەی لە شورشەكەدا بەشدار دەبن كە بەرژەوەندی خۆيانی تێدا پارێزراو بێ. لەم چەند ساڵەی رابوردوودا ناسيوناليزمی ئيرانی و كورد بە دروستكردني ريكخراو و كونفرانس و …. خەريكی ئەوەبوون كە وەزعەكە بە قازانجي خۆيان كونتروڵ بكەن، نيگەرانن ئەم راپەرينە بەو دروشم و راديكاليسمەوە كە لەشەقامەكاندا دەيڵێنەوە، نەتوانن بەری پێبگرن و لەدەستيان دەربچێت. ناسيوناليستەكان دەيانەوێ خەڵكی راپەڕيو دوای رووخاندنی رژێم بچنە ماڵەوەو لە دياریكردنی داهاتووی ژيانی خۆيان بەشدار نەبن و ناسيوناليستەكان بۆخۆيان بەدوور لەچاو و دەخالەتی خەڵك وحكومەت و قانوونيك بەسەر خەڵکدا فەرز بكەن كە مەنفەعەتی سەرمايە پارێزراو بێت.
بەرەيەكی تر كۆمۆنيستەكان و كرێكارانن، كە دەيانەوێ رژێمی داهاتووی ئيران رژێميك بێ يەكسانی و رفاە و خوشبەختی و بەرينترين ئازادیيەكان بۆ هەموو كەس دابين بكرێ. دروشمەكان، داخوازییەكان، لە راپەرينەكە دا هەمووی رەنگ و بۆی چەپ و ئازاديخوازی پێوەيە. بۆ بەسەرئەنجام گەياندنی ئەم داخوازانە و دامەزراندنی حكوومەتيكی شورایی كە تێكرا هەموو كەس تێیدا بەشدار بێ، ئەركێكی گەورەو ميژوويی كەوتوەتە سەر شانی كۆمۆنيستەكان و رابەرانی بزووتنەوەی كريكاری.
بۆپێشەوە: بەچ جۆرێك دەبێت خەڵكی ئازاديخوازی ناوچەكە و دونيا پشتيوانی لەخەڵكی راپەريوی ئێران بكەن؟
ساڵح سەرداری: خەڵكی ئازاديخواز لە مەنتيقەكەو تەنانەت زۆر شوێنی ئەم گۆی زەویيە دەزانن كە مانەوە كوماری ئيسلامی بۆ هەموو كەس جێی ترس و نيگەرانیيە و هەروەها دەبينن كە خەڵكی ئيران بەتايبەت ژنان و لاوان زۆر ئازايانە و نەترسانە بەرانبەر بە سەركوتگەران دروشمی مەرگ بۆ ديكتاتور، بڕوخێ جمهوری اسلامی، ئازادی و بەرابەری و زۆر دروشمی تر دەڵێنەوە.
كەوابوو بۆ نەجات بەشەريەت بە دەست ئەم هيولای ئيسلاميە كە خۆی بەسەر خەڵكدا داسەپاندووە، بينەدەس و بەهەر جۆرێ بۆيان دەكرێ لەخەباتی خەڵكی ئێران دژ بەجەنايەتكارانی ئيسلامی پشتيوانی بكەن. لە شوين و رێگای خۆيان كۆبوونەوەو ئيعتراز رێكبخەن و پاڵپشتی خەبات و تێكوشانی خەڵكی ئيران بن. كوماری ئيسلامی ئيران زۆری بۆ هاتووە، كێشمەكێشێكی واقيعی لە ئارادايە، دەبێ تا بەسەركەوتن گەيشتنی خەڵك بەرانبەر بە حكوومەتی رەشی ئيسلامی درێژەی پێ بدرێ. خەڵكی ئازاديخواز لەسەرانسەری دونيا دەبێ بۆ رووخاندنی رژێمی ئيسلامی يارمەتی خەڵكی ئێران بدەن.
بۆپێشەوە: كوماری ئيسلامی ئيران لە بيانوويەك دەگەرێت هێزە سياسيەكانی ئۆپۆزسيون تاوانبار بكات و بە هوكاری ئەو بزووتنەوەيەيان دەزانيت؟ ئايا روڵی ئۆپۆزسيون بە گشتی و چەپ و كۆمونيست و حزبەكانيان لە كويدايە؟
ساڵح سەرداری: يەكەم جار نیيە، كە كوماری ئيسلامی ئەمە دەڵێ. بە درێژايی عومری نەگريسی خۆی بە شوێن بيانوويەكدا گەڕاوە بۆئەوەی سەركوتگەرييەكانی خۆی تەوجیه بكات بەلام سەركەتوو نەبووە. ئەوەی كە خەڵكی زەحمەتكێش لە رژيم ڕاپەڕيون نەتيجەی زياتر لە چوار دەيە زوڵم و ستەمكاری رژيمە بەرانبەريان.
هێزەكانی ئوپوزسيون بەتايبەت كومونيست و چەپەكان لە هەمووی ئەم ساڵانەدا لەپاڵ خەڵكی كرێكار و زەحمەتكێشدا بوون بەرانبەر بە رژێم و لە خەبات و تيكوشانی خەڵكەكە پشتيوانيان كردووە.
لە جواب بە بەشی دووی پرسيارەكەتان دەبێ بڵێم بەڵێ دەور و نەخشی چەپ و كۆمۆنيستەكان لەم راپەرينەدا زۆر روون و ديارە. ئەگەر چاوێك بە داخوازی و دروشمەكاندا كە راديكاڵن، پێشڕەون و يەكسانيخوازانە، بخشێنين بە ئاشكرا ئەمە دەبينين. ئەوەی كە ميديای بورژوايی غەرب و ئيرانی باسی ناكەن، زەرەيەك لەو حەقيقەتە ناتوانێ كەم بكاتەوە، كە دروشم و داخوازییەكانی راپەڕينە كە ڕەنگ و بۆی چەپ و عەدالتخوازانەيە، كە كۆمونيستەكان ساڵەهايە كاريان بۆ كردووە و خوشبەختانە جوابی وەرگرتۆتەوە.