سەرۆك وەزیرانی عێراق وکابینەکەی بەزۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق شەرعیەتی وەرگرت!! نووسینی: وەستا مەهدی

0

سەرۆك وەزیرانی عێراق وکابینەکەی بەزۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق شەرعیەتی وەرگرت!!

نووسینی: وەستا مەهدی

دوای زیاتر لە ساڵیک بەسەر هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراقدا، سەر ئەنجام حکومەتێکی لەرزۆک و لە عێراقدا پیکهات. محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە وتەکەیدا لە بەردەم پەلەمان بەڵێنیدا کە روبەروی گەندەڵی بێتەوە و چارەسەری دیاردەی بێکاری بکاو هەلی کار برەخسێنی، و گەنجانی هەردوو رەگەز بخاتەسەر کار، هەروها یارمەتی دەستکورت و هەژاران بدات، بەتایبەت ئەوانەی سەرچاوەی داهاتیان سنوردارە. هەروها بەڵێنی چاکسازی دا لە سەکتەری ئابوری ومالی بەتایبەت لە کشتوکاڵ و پیشەسازی وبانکی وپاڵپشتی کەرتی تایبەت، وە پەلەکردن لە گەشەپێدان وچاککردنی خزمەتگوزارییەکان و ئەم پرسانە دەبنە ئەولەویاتی کابینەکەی سودانی. ئەمانە کۆمەڵێک قسەی بریق و باقی هەمو سەرەك وەزیرەکانە لەکاتی دەست بەکاربونیان و پێدەچێ پێشوەخت کۆپی پەیسیان کردبێ و بەجوانی خوێندنەوەیان بۆکردووە، ئینجا دێن و لەبەردەم پەرلەمان دەیخوێننەوە. ئەم قسانەی سودانی لای خەڵکی عێراق دەمیکە ئەزموون کراوە و ناتوانیت هیچ کەسێکی هوشیار فریوبدات. خەڵکی عێراقیش سەرخەتی داخوازییەکانی بە رۆشنی راگەیاندووە و حکومەتەکەی سودانیش جگە لە بایەخ دان بە بەکەرتی تایبەت، بەکردەوە ناتوانێت هیچ خزمەتێک بە چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش بکات، یان چاکسازی و پاکسازی بکات، چونکە ئەم حکومەتە و دەسەڵاتی بۆرژوازی عێراقی لەسەر پایەی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی چینی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانیان دامەزراوە. لەناو لیستی بەڵین و کارنامەی سۆدانیدا تەنها کەرتی تایبەت دەتوانێت ببێتە کاری حکومەتە گەندەڵەکەیان، کە خواستی خەڵکی کرێکارو زەحمەت کێش نییە و ئەوەش کە خەڵك بەدەستیەوە دەناڵێنن سیستەمی بازاری ئازادە، کە کەرتی تایبەت یەکێکە لە پرۆژە سەرەکیەکانی و رێگرە لەبەردەم باشکردنی هەلومەرجی کارو ژیانی ملیۆنەها کرێکاری لەسەرکارو بێکاریش، ئەوان دەیانەوێت بەهەر وەسیلەیەك بێت دەنگە نارازیەکان کپ کەنەوە ئەگەر بۆماوەی یەکساڵیش درێژە بە تاڵانچێتی و چەوسانەوەی چینی کرێکار بدەن و ریزی نارەزایەتیەکان بەرنە دواوەو جۆرێك لە ئەمنیەت دەستەبەرکەن بۆکۆمپانیا وەبەرهێنەکانی نەوت و سامانە سروشتیەکان. ئەوا دەتوانن هاوپشتی نێودەوڵەتی بۆ بۆرجوازی عیراق بەهێزبکەن و دڵی خاوەن کومپانیاکان رازی کەن و تەمەنی دەسەلاتەکەشیان درێژبکەنەوە و ئۆپۆزسیۆنی بۆرجوازیش دڵخۆشکەن. بۆیە خەڵکی نارازی نابێت هیچ چاوەروانیەکیان لە سودانی و کابینەکەی هەبێت و ئەو وەعدانەش دەبنە بڵقی سەرئاو و لە ئەنجامدا دەیان پاساوی بێ بنەما دەکەنە رێگرو خۆشیان لە هەمو وەعدو بەڵێنەکان دەدزنەوە و ئەو دروشمەی کە تشرینیەکان دەیانوت (المجرب لایجرب) پشت راست دەبێتەوە، ئەم سیستەم و دەسەڵاتە ئیمتیحانی خۆیان داوەو سەرئەنجام هەمو نمرەکانیان سفرە و ساقیتن، بۆیە درەنگ یان زوو خرۆشانی جەماوەری نارازی لەم سیستەمە، سەراکانی ئازادی دەرازێننەوە بە دروشمی برۆن برۆن ئیتر بەسە.

٢٨/١٠/٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.