دەبا ڕابین…

0

دەبا ڕابین

لە سیستەمی زاڵمانەی بنەماڵە
دزوچەتە و چەقوکێش و مافیاکانیان
  بێ تاوانن !
ئێمەی برسی و ڕووت وڕەجاڵ
کە بێکارین تاوان بارین!
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین !!

با بۆ ئێستا و داهاتووبین
خۆشەویستی ژینگەی جوان وگشت مرۆڤ بین.!
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین !!

لەو ژیانەی ژێر دەسەڵات دەبا ڕابین
کە چەوساوە ونایەکسانین !!
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین!

ئێمەی کرێکارو هەژارەکان
کە برسین و هەر بێکارین !
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین !

با شۆڕش کەین ڕانەوەستین
نان و کار و ئازادییمان بەدەست بەخەین !
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین !

تادوا قەڵای بنەماڵە فاشیستەکان دەڕوخێنین !
بەیەکەوە یەکگرتووبین
  دەباڕابین !
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین !

شۆڕشی سووری  کرێکاران
کلیلە بۆ
  ڕزگاری هەمووان .
تا دواکەوێ هەر دەسووتێین
هەرقوربانین یان زیندانین یان ئاوارەیین !!
وەرن بەیەکەوە ژین کەین
گشت جیاکاری لەگۆڕبنێین !

ئاوات (عبدالرحمن رسول )
٢٩-١٠-٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.