پارادۆکسی ئەشق لە زمانی شاعیرو غروری مەعشوقدا … ئامادەکردنی: جەمال نوری
پارادۆکسی ئەشق لە زمانی شاعیرو غروری مەعشوقدا
ئامادەکردنی: جەمال نوری
ئەو لەشوێنێکدایە کە ڕەنگە بۆ هیچ کەس مەسەلەیەک نەبێ، شوێنێک جێی بایەخی هیچ کەس نییە. ئەو لەوێدایە و بە بێدەنگیش جێگاکەی دەگۆڕێت و هیچ چاو و گوێچکەیەکیش سەرنجی نادات. ئەو تەماشاکەرە، نا، بەڵکو ئاشقێکی پەنهان و شاعیرێکی هەموو شتەکانە. ئەو بەهەموو شتێک ئازار دەچێژێت، کەچی بەم ئازارچەشتنە چێژ وەردەگرێت. لەبەرئەوەی بەلای ئەوەوە مرۆڤەکان و شتەکان و خەونەکان و ئەندێشەکان یەک شتن. ئەو ناتوانێت هیچ شتێک فەرامۆش و وێڵ بکات. هۆکارەکەشی ئەوەیە لەو شوێنەدا کە شاعیر حزوری هەیە، کەسێک وجودی هەیە کە بۆ شاعیر ئەو جێگایە فیردەوسەو ئەوەی کە خۆشی دەوێ یەکێکە لەو مەلائیەتانەی سەرزەوی، دەزانن ئەو شاعیرە، (ئەحمەد رامی) شاعیری دیاری میسری و بەناوبانگی عەرەبە، کەبۆیەکەمجار لەساڵ 1923 لەباخچەی ئۆزبەکیەی میسر لەوێ ئامادەیە و (ئوم کەلسوم)، هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەبی ئەستێرەی پرشنگداری ڕۆژهەڵات بۆ هونەری گۆرانی ئامادەیە بۆ سازدانی ئاهەنگی گۆرانی موزیک، (ئەحمد رامی) شەیدای جوانی و شۆخ و شەنگی ( ئوم کەلسوم ) و شێوازی لێهاتوویی لە دەنگ خۆشی و ئەداکردنی دەبێتە مایەی سەرنج و سەرسام بوونی ئامادەبووانی ئەو ئاهەنگە، بەڵام بۆ (رامی ) دەبێتە هۆکاری گۆڕینی لێدانی کارەبای دڵی بەهۆی ئەو خۆشەویستیەوە کە بۆ (ئوم کەلسوم )هەیەتی.
وەلێ لەبەرامبەر ئەم ئەشقە پاک و بێگەردەی ئەحمەد ڕامی بۆ کەلسوم هەیەتی، بەپێچەوانەوە کەلسوم هیچ کاردانەوەیەکی نیە بەرامبەر ئەو هەستەباڵایەی ڕامی، لەکاتێکدا (ئەحمد ڕامی) لە ڕێگای ئەم ئەشقەیەوە چەندین قەسیدەی عاتیفی ویجدانی و خۆشەویستی ناوازە دەنوسێ کە تەواوی ئەو شیعرانەی ڕەنگدانەوەی حاڵەتە ڕۆحی عاتیفییەکانی خۆی بووە بەرامبەر کەلسوم.
ئەم ئەشقە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لای ئەحمەد رامی گەشە دەکات، بەڵام ئەشقێکی یەک لایەنە..
ئوم کەلسوم، لەجیاتی ئەوەی بەئاڕاستەی ئەو هەستە بەرزو پڕ بەهایانەی رامی هەنگاوی ئەرێنی بنایە، بەپێچەوانەوە تەنها بیر لەخۆی دەکاتەوە، کاتێک لە پاریس دەخوێنێ دڵی دەچێ بەلای پیاوێکی فەرەنسیدا، ئەحمەد رامی شیعرێکی پێشکەشکردوە بەناوی ئەترسم ئەو خۆشەویستیەی بۆ تۆ هەمە هەروا بە شاراوەیی بمێنێتەوە و شیفا بەخش نەبێ بۆم .
لە یەکێک لەو ئاهەنگانەی کەلسوم تیایدا گۆرانی دەڵێ لەباخچەی ئۆزبەکیە، شێخ علی ابو محمدی ئاوازدانەر کاتێک گوێ لە دەنگی کەلسوم دەبێ، کە شیعرەکەی ئەحمەد ڕامی کردوە بە گۆرانی لەخۆشیدا رامی بانگ دەکات پێی دەڵێ ئەتەوێ خاوەنی ئەو دەنگە لەنزیکەوە بناسی، احمد رامی هێندە ئاشقی دەنگ و جوانی و ئەداکردنی دەنگێتی، خۆشحاڵ دەبێ، بەڵام کەلسوم کاتێک شێوەی ڕوخساری رامی دەبینێ، هیچ کاردانەوەەکی نابێ بەرامبەر ئەو هەستەی (رامی)، بەڵام ئەحمەد رامی دەچێتە پێشەوە بۆ لای (ئوم کەلسوم )
پێی دەڵێ سڵاو، کەلسوم پێێی دەڵێ (اهلا یاصاحب الفضیحة آستاذ آحمد رامي) ؟
رامی پێی دەڵێ فەزیحەی چی؟! کەلسومیش پێ دەڵێ تۆ خاوەنی قەسیدەی (حب تحت عیون نسیت).
ئەحمەد ڕامی 173 قەسیدەی بەهیبە دەبەخشێ، لەماوەی ئەو ئەشقە پاکەی بۆ کەلسوم هەیەتی ، توانی 173 قەسیدەی بەرزی پڕ بە ئیحساس و خۆشەویستی بۆ کەلسوم بنوسێ و پێشکەشی بکات، لەپێناو ئەوەی لە ڕێگای ئەم قەسیدانەوە کاریگەری لەسەر کەلسوم جێ بهێڵێ، لەکاتێکدا ئوم کەلسوم، بەهۆی بەرزی شیعرو ئەداکردنەوە ناوو ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد، ئەوە جگە لەو سەروەت و سامانە زۆر زەوەندەی کەلە ڕێگای شیعرەکانی رامیەوە بۆ خۆی بەدەستهێنا. بەبێ ئەوەی یەک سەنت چیە بدرێ بە احمد ڕامی شاعیر وەک مافی خاوەن دەق، واتە رامی هەموو ئەو شیعرانەی بەخوڕایی دەنوسی، چون ئەو لەیەک کاتدا هەم شاعیربوو هەم ئاشق.. واتە شاعیر بوونی بریتی بوو لەو کەسەی کەتێیدا هەموو توخمەکانی زەمەنی پێکەوە گرێدەدرێتەوە، بەجورێک تەنها لەودا زەمەنی ئێستا ئامادەیە، کە بەڕابردوەوە گرێدراوەو بە نەمری دەمێنێتەوە..
ئەحمەد رامی وێڕای خۆشەویستی بۆ ئوم کەلسوم ئەداکردنی گۆرانی و جوانی چڕینی، هێندەی خۆشەویستیەکەی سەرسامی کردبوو، واتە دەنگ خۆشی ئوم کەلسوم لەلای ئەحمەد رامی گەیشتنی بوو بە ڕاستیەكان و لەوێشەوە بە ماناكانی بوونی ئازادی و ڕزگاری، دەنگ خۆشیەکەی ئوم کەلسوم گرنگەیەكەی لەوەدایە كە دەتوانێت ( دۆزەخی) پێ بگۆڕیت بە ( بەهەشت)، دەنگ وەرگێڕی ئەو وێنە ناشیرین و شێوا و پڕ لەو زوڵمانەیە كە دەبێت بگۆڕدرێن بۆ وێنەی جوانی ئێستاتیکا، کە مرۆڤ والێ دەکات بگەڕێ بەدوای بەها جوانەکانی سروشتدا.
دەنگ لە هونەری گۆرانی دا ئەگەر لەتوانایدا نەبوو تەواوی هەستە باڵاکانی مرۆڤ داگیر بکات، ئەوا دەنگ نیە.
ئەم سەرسامیەی رامی بۆ ئوم کەلسوم، ڕەنگدانەوەیەکی گەورە بەجێ دەهێڵێ لەناو خەڵکی و کۆمەڵگای میسری دا ، لەو دەمەدا ڕۆژنامەنوسانی میسر، هەریەک لە رامی و ئوم کەلسوم دەدوێنن بەرامبەر یەکتری، لە ئوم کەلسوم دەپرسن. ئایا دەزانی شاعیری گەورەی عەرەب ئەحمەد ڕامی سەرسامە بە دەنگ و خاوەن ئشقێکی بێ وێنەیە بەرامبەر بە تۆ..؟
لەجیاتی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامە نوسەکە بداتەوە ، بەپێچەوانەوە لە پرسیارەکە خۆی دەدزێتەوە.
بەڵام ڕۆژنامەنوسەکە دەچێتە لای ئەحمەد رامی و پێی دەڵێن ئوم کەلسوم هیچ هەستێکی نیە بەرامبەر بەتۆ؟ تۆ چی دەڵێی لەسەر ئەو؟
ئەحمەد رامی دەڵێ، ئوم کەلسوم وەک ئەهرامەکان وایە نەدەتوانم دەستی لێبدەم، نەدەتوانم بەسەریدا سەربکەوم.
ئوم کەلسوم بەردەوام هەوڵی داوە لەڕێگای کەسانی دەوڵەمەندو خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و ئابوریەوە نزیک بێتەوە و شووی بکات، تاوەکو لەو ڕێگایەوە خەونی هونەریەکانی پێ بهێنێتە دی، یەکێک لەو کەسانەی کە کەلسوم شووی پێ دەکات د، حەسەن حەسناویە، ئوم کەلسوم بەوپەڕی لەخۆبایی بوونەوە، بێ شەرمانە داوا لە ئەحمەد ڕامی دەکات کە شیعرێکیان بۆ بنوسی باس لە خۆشەویستی و خۆشی و جوانی ژیان بکات.
رامی لەوەڵامدا داواکەی بەرپەرچ دەداتەوە و پێی دەڵێ من لەئێستادا ژیان بەڕەشی دەبینم. ئەم داوایەی ئوم کەلسوم ئەحمەد ڕامی توڕە دەکات، چون ئەو کەسەی ئوم کەلسوم شووی پێکردوە هاوڕێی ئەحمەد رامی یە وپێی دەڵێن بۆ نازانی ئەحمەد ڕامی ئوم کەلسومی خۆش دەوێ چەندین ساڵە، لەوەڵامدا ئەویش پێی دەڵێ منیش ئوم کەلسومم خۆش دەوێ.
ئەحمەد ڕامی دەزانێ کە ئوم کەلسوم هیچ بەهایەک بۆ ئەو ئیحساسە بەرزەی دانانێ، پێی دەڵێ، هەموو ئەو جوانی و شانازیەی لەڕێگای دەنگتەوە پێی دەنازی هیچی ناگۆڕمەوە بە شکۆی شیعرێکم، تۆ دەبێ شەرم بکەی لەئاست شکۆمەندی وشەکانم، پێم ناڵێی تۆ کێی کە وا دەنازیت..
ئەحمەد ڕامی و دابڕان و گۆشەگیری
لەدوای شووکردنی ئوم کەلسوم ئەحمەد ڕامی لەماڵەوە خۆی گۆشەگیر دەکات و نایەتەدەرەوە چەندین ساڵ لەم حاڵەتە دەرونێەدا ئەحمەد ڕامی شیعرێکی بۆ دەنوسێ و کەلسوم یش دەیکات بە گۆرانی، دایکی ئەحمەد ڕامی کاردانەوەیەکی گەورەی دەبێ و پێی دەڵێ تۆ خاوەنی خێزانی، شەرم نییە خێزانت هەیە و لەم تەمەنەدا خەریکی خۆشەویستی بیت؟
ئەحمەد ڕامی یش پێی دەڵێ خۆشەویستی بۆ خۆی سوڵتانە.
ئەحمەد ڕامی و مردنی ئوم کەلسوم
لەساڵی 1975 ئوم کەلسوم کۆچی دوایی دەکات، ئەحمەد ڕامی بە بیستنی هەواڵەکە هێندەی تر دۆخی خراپ تر دەبێ و زیاتر توشی دابڕان و تەنهایی و گۆشە گیری دەبێ، واتە لە دۆخێکی زۆر هەستیاردا ژیان بەڕێ دەکات. دەنوسێ:
وشەکانم بەتەنها مانەوە و ئێستا خۆشەویستی نیە
ئازارەکانم شکا وشیعرەکانم کۆچیان کرد .
لەساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئوم کەلسوم دا انور ساداتی سەرۆک کۆماری میسر داوا دەکات لە ئاهەنگی ماتەمینی ساڵرۆژی کەلسوم دا بەشداربێ، ئەحمەد ڕامیش بەو هەموو خەم و خەفەت و حاڵەتە دەرونیەی کە هەیەتی، بەشداری کۆڕەکە دەکات و شیعرێک پێشکەش دەکات ودەڵێ:-
هەرگیز نەهاتە بیرم
دەنگێک ئارەزووم بێت
لەدوای دەنگی
لەخۆشتیرین لە گۆرانیەکانی
کە گوێ بیستی ئەبووم
نوێ دەبومەوە
کە ئێستا یادم دێتەوەو
گوێی لێدەگرم
ئەمگرێنێ و ئەگریم ..
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سودم لەم سەرچاوەیە وەرگرتوە
1- مجلە الاهرام عدد 22904 السنە 1999
حول قصة الحب من احمد رامي لفنانة الكوكب الشرق ام كلثوم