مەلا سەلیم شوشکەیی لەسەر سوکایەتی بە ژنان و کۆمەڵگە پێویستە بدرێتە دادگا…

0

مەلا سەلیم شوشکەیی لەسەر سوکایەتی بە ژنان و کۆمەڵگە پێویستە بدرێتە دادگا…

 مەلا سەلیم شوشکەیی بەوێنەی ئینسانی سەدەکانی ناوەراست و زیندوی ئەم زەمان و سەدەمە، لە سوکایەتی و بێڕیزی و بە ژنان و مافەکانیان دەست هەڵناگرێت و ئولفەتی بەو عادەتە پڕتوکاوەوە گرتووە… ئەم مەلا تەسەل و عاشقی ژن و پڕ شەهوەتەی خودا و ئیسلام، وەکو یەکێک لە لەشکری مەلای تەسەلی کوردستان لەدواین لێدوانیدا دەڵێت” ئافرەت بە سروشتی خۆی گێلە، ئەقڵی سوکە، زوو لا ڕێ دەبێت!”… ئەم دیدو بۆچوونە کە زادەی گەمژەیی مەلا شوشکەیی و شەڕی ئاشتی هەڵنەگریەتی لەگەڵ ژن و مافەکانی و سروشتی ئینسانی ژن، جێگای لێڕامان نییە، چونکە مەلا شوشکەیی کە بەپێی شەرع مناڵی نۆ ساڵە بە باڵغ و بۆ زەواج  بەشیاو دەزانێت.. توانای مناڵێکی ٩ ساڵەی کچ لە زەمینەی هەوەسبازیدا بە باڵا دەزانێت و دەبینێت، بەڵام بە ژنان دەڵێت “بەسروشت ژن گێلە… ئەقڵی سوکە…” ئەم دەربڕینە لەم سەردەمەدا کە ژنان لەهەموو زەمینەکاندا نیشانیانداوە کە نەک هیچیان لە پیاوان کەمتر نییە، بەڵکو هەموو مەلا شوشکەیەکان، باڵای عەقڵ و لۆژیکیان، ناگات بە گۆشەیەک لەتوانایی ژنان.

فۆبیای ژن، مۆتەکەی سەر سنگی مەلا و رەوتە ئیسلامییە کرێگرتەکانە، بەدژی ژنان و توانایەکەیان. ئەم خێلە لە مەلاو ئیسلامی سیاسی بە ئامادەیی و توانایی ژنان فێ دەیان گرێت و لغاویان شۆڕ دەبێت و ناچار ژەهراو دەرێژن… مەلا شوشکەیەکان، ژنان لە هەموو زەمینەیەکدا بە زەمینەی جەنگیشەوە دەبینێت، کە چۆن داعشی شوشکەییان تێک شکاند و چۆن لغاوی پیاوی باڵای ئیسلامی ئەبووبەکر بەغدادیان لە زەویدا، لەسەر زەمین و لە بۆشایی ئاسماندا ژنان دەبینێت و توانایان دەزانێت… بەڵام بێ زاتی لە زاتی خۆیاندا، وای لێکردون زاتی دان نان بەژنان و تونایەکان و رۆڵی بەرجەستەی ژنان نکۆڵی لێ بکەن و لەوەش زیاتر حەپە حەپی، ژن گیلەو لاواز و عەقل سوکە… بۆ شاردنەوەی سوکی عەقڵی خۆیان بەکار ببەن. شوشکەیی ئەگەر بەراستی خۆی گیل و عەقڵ سوک نەبێت… زاتی ئەو سوکایەتییەی بە نیوەی کۆمەڵگەی ئینسانی ناکات! زاتی ئەو وەڕینە ناکات، کە کەس لەم سەدەمە گوێی لێناگرێت و کەس ناترسێنێت. ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز، پێویستە و دەبێ مەلا شوشکەیی و هاو چەشنەکانی کە رۆژانە سوکایەتی و بێ رێزی بە ژنان و مافەکانیان دەکەن. لەسەر جێگای واقعی خۆیان دابنێنەوە و ریسوایان بکەن… لێدوانەکانیان وەکو بەڵگەی ریسوایان بە کۆمەڵگە بناسێنن و دادگایان لێ بگرن… رەوانەی لیپرسینەوەی یاساییان بکەن، بەتایبەتی لای ئەو ژنە دادوەرانەی، ئاستی تیگەیشتین و دنیابینی زانستی و دادگەریان، دەتوانێت هۆشی مەیوی ئەو ریزە لە مەلای کۆنەپەرست شل بکەنەوە… لێدوانی مەلا شوشکەیی و مەلا هاوپیشەو هاوبیرەکانی، ڤایرۆسێکە، دەبێ لەبەین ببرێت، بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە زیانەکانی…

Leave A Reply

Your email address will not be published.